بانگ کرانی کارداری یۆنان بۆ وەزارەتی دەرەوەی ئێران
دوابەدوای دەست گیران بە سەر باری کەشتییەک لە ئاوەکانی یۆنان کە ئاڵای کۆماری ئیسلامیی ئێرانی لە سەر بوو، کارداری باڵوێزخانەی یۆنان لە تاران لە پێواری باڵوێزی ئەم وڵاتە بانگ کرایە وەزارەتی دەرەوەی ئێران و ئەوپەڕی ناڕەزامەندیی دەوڵەتی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی پێ ڕاگەیەندرا.
ڕێکخراوەی بەندەرەکان و دەریاگەڕیش لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بەو ھەنگاوەی یۆنان لەمەڕ دەست گیران بە سەر باری کەشتییەکەی ھەڵگری ئاڵای ئێران پێی داگرت: دەوڵەتی یۆنان خێرا بەڵێنە نێونەتەوەییەکانی ڕاپەڕێنێ.
ڕێکخراوەی بەندەرەکان و دەریاگەڕی وەکو سەرچاوەی دەستەڵاتی دەریایی وڵات لە بارەی ھەنگاوەکەی دەوڵەتی یۆنان لە پەیوەندی لەگەڵ ڕاگرتنی کەشتییەک بە ئاڵای کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوەو دەست گرتن بە سەر بارەکەی دا، کاردانەوەی پیشان داو لە بەیاننامەیەک دا داوای لە دەوڵەتی یۆنان کرد خێرا بەڵێنە نێونەتەوەییەکانی ڕاپەڕێنێ.
لە بەیاننامەکەی ڕێکخراوەی بەندەرەکان و دەریاگەڕی دا ھاتووە: کەشتییەک بە ئاڵای کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە لایەن دەوڵەتی یۆنانەوە لە گوێئاوەکانی ئەو وڵاتە ڕاگیراوەو بە بڕیاری دادگەو ھاواھەنگی لەگەڵ ئەمریکادا دەست گیراوە بە سەر بارەکەی دا، لە کاتێکدا کە ئەم کەشتییە بە مەبەستی پاراستنی ئاسایشتی ستاف و کەشتییەکە پەنای بردووە بۆ گوێئاوەکانی یۆنان، کەچی ھیچ جۆرە ھاوکاری و یارمەتییەکی نەدراوەو بە خۆ تێگەیاندنی ھێزی سەربازیش، بارەکەی پێ بەتاڵ کراوە کە دیارە ئەم کارەش نمونەی ئاشکرای جەردەیی دەریاییە.