May 26, 2022 19:23 Asia/Tehran
  • وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆگەی جیھانیی ئابووری: داخوازییەکانی ئێران نابێ ھەتا ئاستی لابرانی ناوی سپای پاشداران لە پێڕستی تیرۆریستیی ئەمریکا دابەزێندرێت

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کۆگەی جیھانیی ئابووری جەختی لەوە کردەوە کە، پرسی دانرانی ناوی سپای پاسدارانی لەنێو پێڕستی تیرۆریستیی ئەمریکا بابەتێکی لاوەکییە کە لە لایەن لۆبیی ئیسرائیلی گەورە کراوەتەوەو ئەوبەرایەتی بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران بەرژەوەندییەکانی گەلی ئێرانە.

«حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران، لە پەڕاوێزی کۆگەی جیھانیی ئابووری لە «داڤوس»ی سوییسڕا لە وتووێژێکدا لەگەڵ کەناڵی «سی ئێن ئێن» بە دەربڕینی ئەمەی کە ئەمریکییەکان زۆر باش دەزانن کە ئەگەر بیانەوێ بگەڕێنەوە بۆ بەرجام دەبێ چی بکەن، وتی: ھۆکاری سەرەکیی نسکۆی دانوستانەکان بەرژەوەندیی ئێران بۆ بەھرە وەرگرتنی تۆکمەوتەواو لە تایبەتمەندیی ئابوورییە.

وتیشی: زانیاریی زۆرمان پێیە لە مەڕ ئەمەی کە زایونییەکان سیاسەتی ئەمریکایان بە بارمتە گرتووە.

وەزیری دەرەوەی ئێران بە دەربڕینی ئەمەی کە ٢٠ ساڵ لەمەوبەر سەرۆک وەزیرانی ئەو کاتی ڕژێمی زایونی بانگەشەی کرد کە ئێران لە ماوەی کەمتر لە ساڵێک بۆمبای ناڤۆکی چێ دەکات، کەچی ٢٠ ساڵ تێپەڕیوەو گەلێک جار لەم ماوەیەدا وتوومانە لە سیاسەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆمبای ناڤۆکی ھیچ جێگایەکی نییە، وتیشی: گەلێک چار ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی سەردانی ناوەدەکانی ئێرانی کردووەو ڕایگەیاندووە کە ئێرانییەکان بە دووی چەک و چۆڵەوە نین، کەچی ڕژێمی زایونی ھەر خەریکە قسەکانی خۆی دووپات دەکاتەوە.

«ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» وتیشی: لە شەڕی تیرۆریستیی سووریادا یارمەتیی دەوڵەت و گەلی ئەم وڵاتەمان داو نەمانھێڵا تیرۆریستان بە سەر ئەنو وڵاتەدا زاڵ بن، چونکو ئەگەر ئەمڕۆ بە سەر عێراق و سووریادا زاڵ ببایە، دنیا شێوازێکی دیکەی بە خۆیەوە دەگرت.

وتیشی: لە دانوستانەکانی ئەم دواییەدا پێشکەوتنی باشمان ھەبووەو تەنانەت لە سەر ئەوەش ڕێککەوتووین کە لە داھاتوویەکی نزیک دا لە ئاستی کاربەدەستانی وەزارەتی دەرەوە یان وەزیرانی دەرەوە دیدارێکمان لە وڵاتێکی سێھەم یان ھەر شوێنێک کە لە سەری ڕێککەوین ھەبێت، بەم پێیە پێشکەوتنەکان کەم بەڵام باش بوونە.

وەزیری دەرەوەی ئێران لە بارەی گۆڕانکارییەکانی یەمەنیشەوە وتی: تەواوی لایەنەکانی یەمەن دەبێ لە داھاتووی ئەو وڵاتەدا ڕۆڵیان ھەبێ و گەمارۆی یەمەن کتایی پێ بێت و تەواوی لایەنەکانی یەمەنی لە دەوی مێزێک دانیشن و لە بارەی وڵاتەکەیانەوە بڕیار بدەن.

سەرپەیڤ