ڕوودانی بوومەلەرزەی چوار ڕیختەری لە باشووری تاران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i408276-ڕوودانی_بوومەلەرزەی_چوار_ڕیختەری_لە_باشووری_تاران
بوومەلەرزەیەک بە گوڕی چوار ڕیختەر سنووری نێوان پارێزگاکانی تاران و قومی ھەژاند.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 27, 2022 13:43 Asia/Tehran
  • ڕوودانی بوومەلەرزەی چوار ڕیختەری لە باشووری تاران

بوومەلەرزەیەک بە گوڕی چوار ڕیختەر سنووری نێوان پارێزگاکانی تاران و قومی ھەژاند.

بە پێی ڕاگەیاندنی ناوەندی تۆمارکردنی بوومەلەرزەی ئێران، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی چوار ڕیختەر «حەسەن ئاباد فەشافویە»ی باشووری پارێزگای تارانی ھەژاندووە.

کاتی ڕوودانی بوومەلەرزەکە بە کاتی خۆجێیی کاتژمێر ٤ و ٣٣ خولەک و قوڵاییەکەی ٢٣ کیلومەتر ڕاگەیەندراوە.

ھەتا ئێستا ھیچ ڕاپۆرتێک لە بارەی ڕادەی زیان و قوربانییە شیمانەییەکانی ئەم ڕووداوە سروشتییە بڵاو نەبووەتەوە.