May 27, 2022 22:41 Asia/Tehran
  • ئێران دەستی گرت بە سەر دوو نەوتبەری یۆنانی لە ئاوەکانی کەنداوی فارس دا

ئێران دەستی گرت بە سەر دوو نەوتبەری سەر بە یۆنان لە نزیکی عەسەلویە و بەندەری لنگە و ئاڵاکانی ھێنانە خوارەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس لە بەندەر عەبباسەوە، ئێران لە ئاوەکانی کەنداوی فارس دا دەستی گرت بە سەر دوو نەوتبەری سەر بە یۆنان و ئاڵاکانی داگرتن. ئەم دوو نەوتبەرەی یۆنان کە لە کەنداوی فارس دا دەستیان گیراوە بە سەردا «پرئدێنت واریۆر-Prudent Warrior»و«دێلتا پۆزیدۆن-Delta Poseidon»یان ناوە.

ئەم دوو نەوتبەرە یەکێکیان لە نزیکی عەسەلویەو ئەوی دیکەشیان لە نزیکی بەندەری لنگەو لە ئاوەکانی کەنداوی فارس دا دەستیان گیراوە بە سەردا.

ئەم ھەنگاوەی ئێران لە پاش بانگ کرانی کارداری باڵوێزخانەی یۆنان بۆ وەزارەتی دەرەوەو داخوازیی لەم وڵاتە بۆ خۆبواردن لە جەردەیی دەریایی ئەنجامی گرتووە.

یۆنان مانگی ڕابردوو کەشتییەکی بە ئاڵای ئێرانەوە ڕاگرت و ڕۆیتێرز بانگەشەی ئەوەی کرد بوو کە یۆنان ئەم کەشتیەی ڕادەستی ئەمریکا کردووە.

سەرپەیڤ