May 27, 2022 22:57 Asia/Tehran
  • سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی دەست گرتن بە سەر دوو کەشتیی نەوتبەری یۆنانیی لە ئاوەکانی کەنداوی فارس دا ڕاگەیاند

پەیوەندیی گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی باسی دەست گرتن بە سەر دوو نەوتبەری یۆنانیی کرد لە بەر پێشێلکاری لە ئاوەکانی کەنداوی فارس دا.

پەیوەندیی گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: ھێزی دەریایی سپای پاسداران ڕۆژی ھەینی دوو نەوتبەری یۆنانیی لە بەر پێشێلکاری لە ئاوەکانی کەنداوی فارس دا ڕاگرت و دەستی گرت بە سەریاندا.

ئەم ھەنگاوەی ئێران لە پاش بانگ کرانی کارداری باڵوێزخانەی یۆنان بۆ وەزارەتی دەرەوەو داخوازیی لەم وڵاتە بۆ خۆبواردن لە جەردەیی دەریایی ئەنجامی گرتووە.

یۆنان مانگی ڕابردوو کەشتییەکی بە ئاڵای ئێرانەوە ڕاگرت و ڕۆیتێرز بانگەشەی ئەوەی کرد بوو کە یۆنان ئەم کەشتیەی ڕادەستی ئەمریکا کردووە.

دوابەدوای دەست گیران بە سەر کەشتییەک دا کە زەڵگری ئاڵای ئێران بوو لە ئاوەکانی یۆنان، کارداری باڵوێزخانەی یۆنان لە تاران بانگ کرایە وەزارەتی دەرەوەو ئەو پەڕی ناڕەزامەندیی دەوڵەتی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی پێ ڕاگەیەندرا.

ھەروەھا ڕۆژی ھەینیش کارداری باڵوێزخانەی سوییسڕا لە تارانیش، لە پێواری باڵوێزی ئەم وڵاتە بانگ کراو ئەوپەڕی نیگەرانی و ناڕەزامەندیی توندی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی لە بارەی بەردەوامیی پێشێلکاریی ئاشکرای یاساوڕێسا نێونەتەوەییەکان و دابی نێونەتەوەیی پەیوەست بە مافی دەریاکان و کۆنوانسیۆنە نێونەتەوەییەکانی بە تایبەت بنەمای ئازادیی کەشتیوانی و بازرگانیی ئازادی نێونەتەوەیی لە لایەن دەوڵەتی ئەمریکای پێ ڕاگەیەندراو لە سەر ئازادکرانی ھەرچی خێراتری کەشتییەکەو بارەکەی پێداگری کرا.

سەرپەیڤ