ئەمیر عەبدوڵڵاهیان: چارەسەریی کێشەی خۆڵبارینەکان ئەولەوبەتی کاری وەزارەتی دەرەوەیە
کۆبوونەوەی وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ دیپلۆماتەکانی ئێران لە بنکەی ئەورووپیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە ژێنێف بەڕێوە چوو.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لەو کۆبوونەوەیەدا سەبارەت بە هەندێک لە گرینگترین دۆسیەکان کە شوێنگیرییان بۆ دەکات ، لەگەڵ باڵوێزی و دیپلۆماتەکانی بنکەی نوێنەرایەتی ئێران لە ژێنێف گفتوگۆی کرد.
وەزیری دەرەوەی ئێران بە جەختکردن لەسەر زەروورەتی سەرەنجی تایبەتی دەزگای دیپلۆماسی بە پرسی ژینگە، قەیرانی خۆڵبارینی بە یەکێک لە یەکمایەتیە بەپەلەکانی وەزارەتی دەرەوە ناوبرد و ڕوونی کردەوە: دەزگای دیپلۆماسی بەتایبەتی نوێنەرایەتییە چەند لایەنەکان ئەرکی گرنگیان بۆ ناسینەوە و تۆکمە کردنەوەی بەستێنە نێودەوڵەتی و ناوچەییەکان بۆ هاوکاری چەند لایەنە لەگەڵ وڵاتان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی دیکە بۆ بەرەوڕوو بوونەوەی کاریگەر لەگەڵ دیاردەی خۆڵبارین لە ئەستۆیە.
وەزیری دەرەوەی ئێران وتیشی: بەرەوڕوو بوونەوەی دیاردەی خۆڵبارین لە گرینگترین یەکەمایەتییەکانی دەزگای دیپلۆماسییە کە لە هاوکاری نزیک لەگەڵ ڕێکخراوە پێوەندیدارە ناوخۆییەکان ئەبێ بە هەموو توانەوە لە ئاستی نێودەوڵەتی شوێنگیری بکرێت.