ئێران لە دژی ھەر ھەنگاوێکی سەربازیی لە خاکی وڵاتانی دیکەیە
سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە وڵامی پرسیارێک لە بارەی ئەگەری ھەنگاوی سەربازیی تورکیا لە سنوورەکانی عێراق و سوریا وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران دژایەتی هەر کردەوەیەکی سەربازی و بەکارهێنانی هێز دەکات لە خاکی وڵاتانی دیکە بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا ، خەتیب زادە گوتی : کۆماری ئیسلامی ئێران وێڕای تێگەیشتن لە نیگەرانییە ئەمنییەکانی تورکیا، تاکە ڕێگا بۆ چارەسەرکردنی ئەو نیگەرانیانە ، دیالۆگ، ڕێزگرتن لە ڕێککەوتنە دوو قۆڵییەکان لەگەڵ دراوسێکان، هەروەها ڕێککەوتەکان لە چوارچێوەی پرۆسەی دانوستانی ئاستانە ، لەوانە ڕێزگرتن لە یەکپارچەیی خاک، یهکگرتوویی و سهروهریی نهتهوهیی سووریا و ڕهچاو کردنی بنهمای بهکارنههێنانی هێز دەزانێ .
وتیشی:ئەزموونی چەند ساڵی ڕابردوو دەریخستووە کە کردەوەی سەربازیی لە وڵاتانی دیکە نەک هەر یارمەتیدەر نەبووە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، بەڵکو لێکەوتەی مرۆیی جێی نیگەرانی هەیە و دۆخی ناوچەکە ئاڵۆزتر دەکات.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە داوای لە وڵاتانی دۆست و دراوسێ کرد رووبکەنە گفتوگۆی بنیاتنەر .