May 29, 2022 12:31 Asia/Tehran
  • جێگری سەرۆکی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەرتەش : ئەرکی بنکە نهێنییەکانی سوپا بە شێوەیەکی سەرەکی لە دەرەوەی وڵاتە

 جێگری سەرۆکی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای کۆماری ئیسلامیی ئێران جەختی کردەوە: ئەو ئەرکانەی کە بۆ بنکە نهێنییەکانی ئەرتەش دەکرێن زۆر تایبەتن و بە شێوەیەکی سەرەکی لە دەرەوەی وڵاتن.

لە میانی سەردانی ژەنەڕاڵ باقری ، سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکان بۆ بنکەی ستراتژیکی 313ی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بۆ یەکەمجار دەستکەوتی نوێ نمایش کران.

جێگری سەرۆکی ئۆپەراسیۆنەکانی  ئەرتەش ، دەریاوان سەید مەحمود موسەوی بە کەناڵی(خەبەر)ی ڕاگەیاند: "بنکە هاوشێوەکانی بنکەی ستراتیژی 313 لە ناوچە جیاجیاکانی وڵاتدا هەڵکەوتوون و ماوەیەکی زۆرە لە ئۆپەراسیۆندان و بەکاردەهێنرێن ".

جێگری سەرۆکی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەرتەش گوتیشی : ئەرتەش بەپێی ئەو ئەرکانەی کە هەیەتی ئەم بنکەیە بەکاردەهێنێت.

هەروەها "ئەدمیراڵ موسەوی" وتی: "ئەو خۆفڕانەی کە لە بنکەی زنجیرەی ستراتیژی 313 بەکاردەهێنرێن ، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانن کە توانای ئەنجامدانی ئەرکی گشتی زۆر پێشکەوتوویان هەیە بە مەبەستی لێدانی گورزی کاریی  لە دوژمن لەکاتی پێویست دا".

سەرپەیڤ