لە پوەندی تەلەفۆنی لە گەڵ کازمی ، رەییسی : وڵاتانی ناوچەکە ئەرکی خۆیان لە بەرامبەر کێشەی خۆڵبارین بە جێ بێنن
سهرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران به ئاماژه به کێشهکانی بههۆی باهۆزی خۆڵ و خۆڵبارین بۆ شارهکانی ئێران و عێراق وتی: ئهمڕۆ بەرەنگاربوونەوەی خۆڵبارین بۆته خواستێکی هاوبەشی ناوچهیی و چاوهڕوانی لە ههموو وڵاتانی ناوچهکه دهکرێت بەرپرسیاریەتیەکانیان بەرامبەر بەم کێشەیە جێبەجێ بکەن.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، سەید ئیبراهیم ڕەییسی، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە لە وەڵامی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی ئێراق، ڕەزامەندی دەربڕی لە پێشکەوتنی هەنگاونانی گەلی ئێراق و هاریکاریی گرووپە سیاسییەکان و ڕەوتەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی ئەم وڵاتە و گوتی : قەدەغەکردنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ڕژێمی زایۆنی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هەنگاوێکی پیرۆزبوو.
سهرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران به ئاماژه به کێشه و گرفتهکانی خۆڵبارین بۆ شارهکانی ئێران و عێراق وتی: گۆڕانی کهشوههوا تایبهت نییه بە وڵاتێکی دیاریکراو و سنوورهکان دهبڕێت. ئەمڕۆ ڕووبەڕووبوونەوەی خۆڵبارین بووەتە داواکارییەکی هاوبەشی ناوچەیی و چاوەڕوان دەکرێت هەموو وڵاتانی ناوچەکە ئەرکی خۆیان بەرامبەر بەم گرفتە بە جێ بێنن .
لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراقیش سپاس و پێزانینی ڕەییسی لە پەرلەمانی عێراق بۆ بڕیاری قەدەغەکردنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ڕژێمی زایۆنی وەک سەرچاوەی دڵگەرمی بۆ گەل و حکوومەتی عێراق زانی.
سهرۆک وهزیرانی ئێراق، ڕایگهیاند لە وتووێژ لە گەڵ عەلی سلاجقە ( نوێنەری ئێران بۆ بەدواداچوونی پرسی خۆڵبارین ) بۆ ڕووبهڕووبوونهوه لهگهڵ کێشهی خۆڵبارین بڕیاردرا پرسەکە لە چوارچێوەی تەبایی نامەیەک پێوشێن بگێردرێ .