ڕێبەری باڵای شۆڕش: گرنگیدان بە توانا ناوخۆییەکان چەکی بایکۆت لە کاردەخات
ڕێبەری باڵای ئینقلابی ئیسلامی گەمارۆکانی بە چەکی زلهێزەکانی دژ بە وڵاتان ناوبرد و جەختی کردەوە: گرنگیدان بە هێز و توانا ناوخۆییەکان چەکی بایکۆتەکان لەکاردەخات.
ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی ئەمڕۆ (دووشەممە) لە دیداری ئیمام عەلی ڕەحمان سەرۆک کۆماری تاجیکستان و شاندی ھاوڕێی ، ئاماژەی کردە ھاوبەشیی قووڵی مێژوویی، ئایینی، فەرهەنگی و زمانەوانیی نێوان ئێران و تاجیکستان کرد ودوو وڵاتی وەک خزم و برای یەکتر نابرد .
ئایەتوڵڵا خامنەیی، کەشوهەوای هەمەچەشنی ئێران، زەوی و دەشتە بەرفراوانەکان، پێشکەوتنی زانستی، تەکنەلۆژی و پیشەسازی، کۆمپانیاکانی بنەمازانست لە ئێران، هەروەها ئاوی زۆر و زەبەند و کانگای بەرفراوان لە تاجیکستانی، وەک بوارێک بۆ بەرەوپێشبردنی هاوکارییە هاوبەشەکان ناوبرد و فەرمووی :سەرباری بایکۆتەکان ، کۆماری ئسلامیی ئێران پێشکەوتنی باشی لە بواری جیاجیادا ھەبووە و ئەگەربایکۆتەکان نەبوایەن، ئەم پێشکەوتنانە بەدەست نەدەهات، چونکە سزاکان وایان لێکردین پشت بە خاڵە بەهێز و توانا ناوخۆییەکانی خۆمان ببەستین.
ئیمام عەلی رەحمان سەرۆکی تاجیکستانیش لەم دیدارەدا وێڕای دەربڕینی رەزامەندیی زۆری لە ئامادەبوون لە تاران و دیدار لە گەڵ رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ، ئاماژەی کردە وتووێژەکانی لە گەڵ سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران و گوتی : دانوستانی باشمان لە بواری جۆربەجۆر لەوان تیجاری و ئابووری وپیشە سازیی ھەبوو و بە لەبەرچاوگرتنی بەڵگەنامە واژوکراوەکان ھیوای ئەوە ھەیە بە رێنوێنی جەنابت ، پێوەندیی نێوان دوو وڵات زیاتر لە جاران پەرە بستێنێ .