May 31, 2022 19:50 Asia/Tehran
  • ئەمیر عەبدوڵڵاھییان: سیاسەتی «نە ڕۆژھەڵات نە ڕۆژئاوا» بە واتای خۆتەریک خستنەوە نییە

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران وتی: سیاسەت و ھەڵوێستی «نە ڕۆژھەڵات نە ڕۆژئاوا» لە گرینگترین ڕێبازەکانی ئیمام خومەینی (رە) لە بواری سیاسەتی دەرەوەیی بە واتای خۆتەریک خستنەوەو دوورکەوتنەوە لە ڕۆژھەڵات و ڕۆژئاوا نییە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران، «حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆبوونەوەی ھاوبیروڕایی ساڵانەی ناوەندی موتاڵای سیاسی و نێونەتەوەیی وەزارەتی کاروباری دەرەوە لەژێر ناوی «سیاسەتی دەرەوەیی ھاوسەنگ لەگەڵ قوتابخانەی ئیمام خومەینی(رە)» کە ڕۆژی سێ شەممە لە گڵکۆی پیرۆزی دامەزرێنەری مەزنی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەرپا کرا، ئاماژەی کردە دکتۆرینی سیاسەتی دەرەوەیی دەوڵەتی سیانزەھەم و وتی: لە ھزری سیاسیی حەزرەتی ئیمام خومەینی(رە) جەخت لە سەر ڕەت کردنەوەی پاوانخوازیی دەکرایەوەو لە ماوەی سێ دەیەی ڕابردووش دا ئەم بابەتە بە باشی لە لایەن ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامییەوە بەڕێوەبەرایەتی کراوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، وەزیری دەرەوەی ئێران و یاریدەرەکانی و کارگێڕانی وەزارەتی دەرەوە لە سەروبەندی سی و سێھەمین ساڵگەڕی کۆچی دوایی حەزرەتی ئیمام خومەینی(رە) لەگەڵ ئارمانجەکانی دامەزرێنەری مەزنی کۆماری ئیسلامیی ئێران پەیمانیان نوێ کردەوە.

سەرپەیڤ