حوزه‌یران 01, 2022 11:16 Asia/Tehran
  • بەرپاکرانی کۆنفرانسی ناوچەیی یەکگرتنی ئیسلامی لە سنە

جێگری کاروباری ئێران لە مەکۆی جیهانیی لێک نزیک بوونەوەی ئایینزا ئیسلامیەکان باسی بەڕێوەچوونی کۆنفرانسی ناوچەیی یەکگرتنی ئیسلامیی کرد لە شاری سنەدا.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە ھەواڵدەریی میھرەوە، «موحسێن میسچی» جێگری کاروباری ئێران لە مەکۆی جیهانیی لێک نزیک بوونەوەی ئایینزا ئیسلامیەکان ڕایگەیاند: ڕۆژانی ٢٩و٣٠ی پووشپەڕی ئەمساڵ کۆنفرانسی ناوچەیی یەکگرتنی ئیسلامی لە شاری سنە بەرێوەدەچێت.

وتیشی: میوانان و زانایانی ئایینی و توێژەران لە هەرێمی کوردستان ئازەربایجانی رۆژئاوا ، کرماشان و تاران بەشداریی کۆنفرانسەکە دەکەن.

جەختی لەوەش کردەوە کە، قۆناغی دووھەمی ئەم کۆنفرانسە بە بەشداریی وڵاتانی دراوسێ، کورد زمانان و زانایانی دانیشتووی ئەورووپا بەڕێوەدەبردرێت.

سەرپەیڤ