حوزه‌یران 01, 2022 17:17 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی خەتیب زادە بەرامبەر بە بەیاننامەکانی فەرەنساو ئاڵمانیا لە بارەی نەوتبەرەکانی یۆنان

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بەیاننامەکانی لەڕووی یەک نووسراوەی ھاوتا فەرەنسی و ئاڵمانییەکانی خۆی سەبارەت بە نەوتبەرەکانی یۆنان بە ڕەت کراوە ڕاگەیاند.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا لە بەیاننامەیەک دا داوای لە کاربەدەستانی ئێران کرد کە ئەو نەوتبەرانە ئازاد کەن و وتیشی: ئێمە داوا لە ئێران دەکەین کە دەستبەجێ نەوتبەرو کارگێڕەکانیان ئازاد کەن.

لە لایەکی دیکەوە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئاڵمانیاش لە بەیاننامەیەک دا داوای لە کاربەدەستانی ئێران کرد کە ھەرچی خێراتر نەوتبەرەکانی یۆنان و کارگێڕەکانیان ئازاد کات و وتیشی: ئێمە داوا لە ئێران دەکەین کە ئەو نەوتبەرەو کارگێڕەکانیان ھەرچی خێراتر ئازاد کەن و ڕێز لە مافی دەریاگەڕان و ئاسایشتی دەریایی بگرن.
ھەر لەم پەیوەندییەدا «سەعید خەتیب» وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی چوارشەممە لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە بەیاننامەکانی وتەبێژەکانی وەزارەتی دەرەوەی فەرەنساو ئاڵمانیا سەبارەت بە نەوتبەرە دەست بەسەردا گیراوەکان لە کەنداوی فارس وتی: ئێمە دەرکرانی وەھا بەیاننامەگەلێکی یەک لایەنەو پاشاھەڵنەگر کە وادیارە دەرکەرەکانیان بە بەردەوامیی پێی ڕاھاتوون، بە تەواوی ڕەت دەکەینەوە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئامۆژگاریی ئەو وڵاتانەی کرد کە لەباتی داکۆکیی نابەجێ لە پێشێلکاریی نەوتبەرەکانی یۆنان، لە ڕەوتی دادەڤانیی پشتبەستوو بە یاساوڕێسا نێونەتەوەییەکان کە ئامانجەکەی دەستەبەرکرانی ئازادیی کەشتیوانی و ئاسایشتی دەریاییە، داکۆکی بکەن.

خەتیب زادە وتیشی: بە داخەوە ئەو وڵاتانە لە کلاتێکدا بەرامبەر بەو ھەنگاوە یاساییەی ئێران ناڕەزامەندی دەردەبڕن کە کە لە ھەمبەر کەشتییەکەی ھەڵگری ئاڵای ئێران کە لە لایەن کاربەدەستانی یۆنانی دەستی گیرا بە سەرداو بارەکەی خاڵی کرا، بێ دەنگەیان لێ کردووە.

سەرپەیڤ