حوزه‌یران 02, 2022 18:30 Asia/Tehran
  • وەزیری تەندروستیی ئێران ڕایگەیاند: ئەمڕۆ لە ئێران هیچ کەس بەهۆی کۆڕۆناوە گیانی لە دەست نەدا

وەزیری تەندروستیd ئێران ڕایگەیاند: پاش دوو ساڵ و سەد ڕۆژ لە سەرهەڵدانی کۆڕۆنا لە ئێران ئەمڕۆ ڕێژەی مەرگ بە هۆی ئەم نەخۆشینە گەیشتە سفر.

 

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەهرام عەینوڵاهی لە تویتێکدا نووسی: پاش دوو ساڵ و سەد ڕۆژ بەرەنگاریی گەلی بەهێزی ئێران لە گەڵ کۆرۆنا ئێران یەکەم ڕۆژی بێ مەرگی کۆڕۆنایی تێپەراند.

وەزیری تەندروستی ڕایگەیاند تا ئێستا 150 ملیۆن دۆز ڤاکسێنی کۆڕۆنا لە ئێران کوتراوە.

نەخۆشیی کۆرۆنا ھێشتا بە تەواوەتی لە جیھان دا خاشەبڕ نەکراوە.

سەرپەیڤ