حوزه‌یران 04, 2022 03:12 Asia/Tehran
  • وتاردانی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە ساڵگەڕی کۆچی دوایی حەزرەتی ئیمام خومەینی (رە) دا

ئەمڕۆ شەممە چواردەی جۆزەردان ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی بە بۆنەی سی و سێھەمین ساڵگەڕی کۆچی دوایی دامەزرێنەری مەزنی کۆماری ئیسلامیی ئێران حەزرەتی ئیمام خومەینی (رە) وتارێک ئاراستە دەکات کە بە شێوەی ڕاستەوخۆ لە میدیاکانی ئێران دا بڵاو دەبێتەوە.

ئەمڕۆ شەممە چواردەی جۆزەردانی ساڵی ١٤٠١ی کۆچیی ھەتاوی و چوارەمی زیقەعدەی ساڵی ١٤٤٣ی کۆچیی مانگی و چوارەمی ژوئەنی ساڵی ٢٠٢٢ی زایینی ڕێککەوتە لەگەڵ ساڵگەڕی کۆچی دوایی ئیمام خومەینی (رە) دامەزرێنەری مەزنی کۆماری ئیسلامیی ئێران.

ھەر بەم بۆنەیەوە  نەریتی سی و سێھەمین ساڵگەڕی کۆچی دوایی دامەزرێنەری مەزنی کۆماری ئیسلامیی ئێران حەزرەتی ئیمام خومەینی (رە) دوای دوو ساڵ مەودا تێ کەوتن لە بەر تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەمڕۆ وێڕای ڕەچاو کردنی ڕێنماییە تەندروستییەکان بە بەشداری و ئامادە بوونی جەماوەری بڕوامەندی ئێران و بەرپرسان و کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە تاران و سەرتاسەری شارو گوندەکانی ئێرانی ئیسلامی  بەڕێوە دەچێت.

ئەم نەریتە لە کاتژمێر ٩ ی بەیانی بە کاتی تاران دەست پێ دەکات و ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی لە ڕێ و ڕەسمی ساڵگەڕی کۆچی دوایی ئیمام خومەینی (رە) وتارێک ئاراستە دەکات کە ھاوکات بە شێوەی ڕاستەوخۆ لە ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران بڵاو دەبێتەوە.

سەرپەیڤ