حوزه‌یران 04, 2022 13:42 Asia/Tehran
  • سەیید حەسەن خومەینی: ئیمام خومەینی (رە) ڕۆحی ئازادی و دژایەتی کردنی ئیستیکباری لە ناخی گەلی ئێراندا جێگیر کرد

سەرپەرشتی گڵکۆی پاکی دامەزرێنەری مەزنی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: ئیمام خومەینی (رە) ڕۆحی ئازادی، دژایەتی کردنی ئیستیکبارو خەباتی دژی بیرویشکیی لە ناخی گەل و وڵاتی ئێراندا جێگیر کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، حوججەتولئیسلام سەیید حەسەن خومەینی سەرپەرشتی گڵکۆی پاکی دامەزرێنەری مەزنی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی شەممە لە نەزیتی سی و سێهەمین ساڵگەڕی کۆچی دوایی ئیمام خومەینی(رە) وتیشی: ئیمام خومەینی(رە) هێمای چاکەی زۆرو نمونەی ئارمانجگەلێکی هەرە گەورەیە توانی شۆڕشێکی مەزن بخولقێنێ.

سەرپەرشتی گڵکۆی پاکی دامەزرێنەری مەزنی کۆماری ئیسلامیی ئێران ژیانی ئیمام خومەینی(رە)ی بە هەڵگری خاڵ و چرکەگەلێکی درەوشاوە لێک دایەوەو وتی: دامەزرێنەری مەزنی کۆماری ئیسلامیی ئێران توانی خۆی وەک هێماو نمونەی ئارمانجەکانی شۆڕشی ئیسلامی پیشان بدات و هەر بەوچەشنەی کە ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بەردەوام فەرموویانە، ئەم شۆڕشە بە بێ ناوی ئیمام لە هیچ شوێنێکی جیهان و لە هیچ جێگایەک دا ناسراو نییە.

ئەمڕۆ شەممە چواردەی جۆزەردانی 1401ی کۆچیی هەتاوی ساڵگەڕی کۆچی دوایی ئیمام خومەینی(رە) دامەزرێنەری مەزنی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە.

سەرپەیڤ