حوزه‌یران 08, 2022 15:52 Asia/Tehran
  • لە کارەساتێکی شەمەندەفەر لە ئێراندا ٢١ کەس گیانیان لە دەست دا

شەمەندەفەری موسافیرھەڵگری تەبەس بۆ یەزد کە ٣٤٨ کەسی تیادا بوو، ئەمڕۆ چوارشەممە لە بەر ھەڵتەقینی بە شۆفەڵێکدا لە ھێڵی خۆی ترازاو کارەساتی لێ کەوتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، «ئەحمەد دیھقان» سەرۆکی ئورژانسی پارێزگای یەزدی ئێران ڕایگەیاند: ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە کارەساتی لە ھێڵی ترازانی شەمەندەفەر گیانیان لە دەست داوە لە ئێستادا گەییشتووەتە ٢١ کەس، بەڵام لەبەر ئەوەی کە ھێزەکانی فریا کەوتن جارێ خەریکی لێکدانەوەی بەشەکانی دیکەی شەمەندەفەرەکەن، لەوانە ئەم ژمارەیە زیاتریش ھەڵکشێ.

دیھقان وتیشی: ئەم ڕووداوە ٤٣ برینداری لێ کەوتووەتەوە کە لە ئێستادا پێنج کەس لە بریندارەکان لە دۆخێکی شپرزەدان.

«سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامیش لە وتووێژێکی تەلەفۆنی دا لەگەڵ پارێزگارانی خۆراسانی باشووری و یەزد و قایم قامی تەبەس بە دوغاداچوونی کردووە بۆ دوایین ڕەوشتی برینداران و بەجێ ماوانی کارەساتەکە و فەرمانی بۆ تاوتوێ کردنی ھۆکاری ئەو کارەساتە دەرکردووە.

ڕەییسی وێڕای سەرەخۆشی کردن لە بنەماڵەو کەس و کاری قوربانییەکانی ئەم ڕووداوە تاڵە، لە دەرگانەی خوداوەند داوای تاقەت و پشوودرێژیی بۆ کردوون.

سەرپەیڤ