حوزه‌یران 09, 2022 07:03 Asia/Tehran
  • ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی: زایونییەکان بەڵای دەستبەجێی جیھانی ئیسلامن

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بە دەربڕینی ئەمەی کە زایونییەکان بەڵای دەستبەجێ و نەختی جیھانی ئیسلامن، وتیشی: ڕژێمی زایونی ئەو دەوڵەتانەی کە بەرەو ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی ھەنگاویان ھەڵگرتووە، دەچەوسێنێتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی بنکەی ڕاگەیاندنی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامنەیی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ڕۆژی چوارشەممە لە دیداری کاربەدەستانی حەججی ئەمساڵ وتیشی: لەقاودانی پیلان و نەخشەی زایونییەکان لەو کارە پێویستانەی حەججە و دەوڵەتی عەرەبی و ناعەرەبییەکان کە بە پێچەوانەی خواستی گەلانی خۆیان و لە ئاراستەی خواستی ئەمریکا بەرەو ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ڕژێمی زایونی ھەنگاویان ھەڵناوە، با بزانن ئەم ھەڵس و کەوتانە بێجگە لە چەوسانەوەی زیاتریان لە لایەن ڕژێمی زایونییەوە ھیچ ئەنجامێکی دیکەی لێ ناکەوێتەوە.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامنەیی وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە حەجج ھێمای یەکگرتنی ئوممەتی ئیسلامییە وتیشی: دەبێ ئەوپەڕی ھەوڵ بدرێت بۆ ئەوەی ھیچ درزێک نەکەوێتە یەکێتیی موسڵمانانەوە، چونکو دروست کردنی ناکۆکی لە نێوان شێعەو سوننە لەو فێڵ و پیلانانەی ئینگلیسیەکانە.

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی پەیوەندی باش و ڕونکەرەوە لەگەڵ زیارەتکارانی وڵاتانی دیکەو کەڵک وەرگرتن لە قورئان و خوێندنەوەی باشی لەو بەستێنانەی پەرە پێ دانی یەکێتی و یەکگرتنە.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامنەیی تیشکی خستە سەر ئەرکی قورسی دەوڵەتی میواندارو پێویستیی گرینگایەتی دانی ئەم دەوڵەتە بە بەرژەوەندییەکانی دنیای ئیسلامیش و وتی: دابین کردنی ئاسایشتی تەواوی زیارەتکاران بە تایبەت زیارەتکارانی ئێرانی و پێشگرتن بە دووپات بوونەوەی کارەساتەکانی ڕابردوو و ھەروەھا پیاداچوونەوە بە زیادکردنی خەرج و بەرج لەو داخوازییە بەبڕشتانەیەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامنەیی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی «فێرکردنی ھاوژینی، بە ساکاری ژیان»و «دوورەپەرێزی کردن لە گوناح و کاروباری دەست پێ ڕاگەییشتوو بەڵام وریایی ھەڵگر»ی وەک بەشێک لە وانەکانی حەجج ھێنایە ئەژمار.

سەرپەیڤ