حوزه‌یران 09, 2022 18:48 Asia/Tehran
  • دادگەی یۆنان بڕیاری دەست گرتن بە سەر بارەنەوتەکەی ئێران لە لایەن ئەمریکای ھەڵوەشاندەوە

دادگەی یۆنان بڕیارەکەی پێشووی لە مەڕ دەرکردنی مۆڵەت بۆ ئەمریکای بە مەبەستی دەست گرتن بە سەر بارەنەوتەکەی ئێران کە لە گوێئاوەکانی یۆنان دا ڕاگیرا بوو، ھەڵوەشاندەوە.

ھەواڵدەریی ڕۆیتێرز لەم بارەیەوە وای بڵاو کردووەتەوە کە، بەرلەمە دەرکردنی بڕیاری دەست گرتن بە سەر بارەنەوتەکەی ئێران لەگەڵ کاردانەوەی توڕەی ئێراندا بەرەوڕوو ببووەوەو سەرچاوەیەکی مافەوانیش کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، وتوویەتی ئێران خوازیاری پیاداچوونەوە بە بڕیارەکەی یەکەمی دادگەی یۆنان ببوو.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ئەم سەرچاوە ئاگادارە وتوویەتی: « ھەوڵی ھەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکە لە لایەن دادگەوە قەبووڵ کراوەو لە ئێستادا ڕەت کرانەوەی بڕیاری دادگەی پیاداچوونەوە دژوارە.

ئەمەو لە لایەکی دیکەوە بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس لە تازە ترین ھەواڵدا باسی ئەوە کراوە کە، باڵوێزخانەی ئێران لە ئاسێنا وێڕای ئاماژە کردن بە ھەڵوەشانەوەی بڕیاری دەست گرتن بە سەر نەوتی ئێران لە لایەن دادگەی پیادا چوونەوەی یۆنان، ڕایگەیاندووە: ھەتا دڵنیا بوون لە ڕاپەڕێندرانی تۆکمەوتەواوی بڕیارەکە، ئەم بابەتە لە سەرەوەی بەرنامەکانی ڕاوێژی چڕوپڕی دوو وڵات دەمێنێتەوە.

«ئەحمەد نادری» باڵوێزی ئێران لە یۆنانیش لە توییتێکدا نووسیویەتی: دوابەدوای بەدواداچوونی چڕوپڕ، دادگەی پیاداچوونەوەی یۆنان بڕیارەکەی دادگەی یەکەمی لە بارەی دەست گرتن بە سەر بارەنەوتەکەی ئێرانی ھەڵوەشاندووەتەوەو تەواوی بارە نەوتەکە دەگەڕێندرێتەوە.

سەرپەیڤ