حوزه‌یران 10, 2022 13:02 Asia/Tehran
  • ڕەییسی: کەس ناتوانێ بە زمانی زەخت و زۆر لەگەڵ گەلی ئێران بدوێت

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی شەوی ھەینی بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە پەسەند کرانی بڕیارنانمەی دژی ئێران لە ئەنجومەنی بڕیاردەرانی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی بە ھاندانی ڕژێمی زایونی ئەنجامی گرتووە، وتیشی: کەس ناتوانێ بە زمانی زەخت و زۆر لەگەڵ گەلی ئێران بدوێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی «ئێران پرێس» ، «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی شەوی ھەینی لە کۆتایی گەشتەکەی بۆ پارێزگای چوارمەحاڵ و بەختیاریی ئێران لە نێو ئاپۆڕەی پەیامنێران لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بە پەسەند کرانی بڕیارنامەی دژی ئێران لە ئەنجومەنی بڕیاردەرانی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی، وتی: لەو باوەڕەداین کە ئەمە بە ھاندان و ئانتریکی ڕژێمی زایونی ڕووی داوە، بەڵام بە ھەر جاڵ بەردەوام ڕامانگەیاندووە کە، ئاوا ھەنگاوگەلێک قەت کۆماری ئیسلامیی ئێران ناچار بە ڕاوەستان و یان کشانەوە ناکات .

ڕەییسی وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە ئاوا ھەنگاوگەلێک قەت ناتوانێ ڕەوتی گەلی ئێران بەرەولای پێشکەوتن ڕاوەستێنێت، وتیشی: ملھوڕان دەبێ مافی گەلی ئێران بە فەرمی بناسن.

یەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی جەختی لەوەش کردەوە کە، گەلی ئێران داخوازی و مافی خۆیان بە شێوەیەکی لۆژیکانە پێ و شوێن دەگرن و کەس ناتوانێ بە زمانی زەخت و زۆر لەگەڵ گەلی ئێران بدوێت.

سەرپەیڤ