حوزه‌یران 10, 2022 17:58 Asia/Tehran
  • دووپات بونەوەی ڕۆژێکی بێ گیان لەدەست دان بە ھۆی کۆرۆناوە لە ئێراندا

وەزارەتی تەندروستی، دەرمان و فێرکاریی پزیشکیی ئێران ڕایگەیاند: لە ماوەی ٢٤ کاژێری ڕابردوو ١٥٣ نەخۆشی «کۆڤیدی_١٩» لە ئێراندا ناس کران و بەختەوەرانە ڕۆژێکی بێ گیان لەدەست دان دووپات بووەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی پەیوەندیی گشتیی و ناوەندی ڕاگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی، دەرمان و فێرکاریی پزیشکیی ئێران، لە ڕۆژی ڕابردووەوە ھەتا ئەمڕۆ ھەینی بە پێی پێوەرە لێبڕاوەکانی پێزانین، ١٥٣ نەخۆشی تازەی توشبوو بە کۆرۆنا لە ئێراندا ناس کراون و ٣٣ کەسیان لە نەخۆشخانە خەوێندراون.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لە ماوەی ٢٤ کاژێری ڕابردوو، بۆ دووھەمین جار مردن بە ھۆی کۆرۆنا لە ئێراندا تۆمار نەکراو بە تێکڕایی ژمارەی گیان لە دەست داوانی ئەم نەخۆشییە بە ١٤١ ھەزارو ٣٤٣ کەس گیرساوەتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی وەزارەتی تەندروستی، دەرمان و فێرکاریی پزیشکیی ئێران، ھەتا ئێستا حەوت ملوێن و ٥٧ ھەزارو ٩٣٨ کەس لە توشبووانی کۆرۆنا چاک بوونەتەوەو یان لە نەخۆشخانەکان گەڕاونەتەوە.

ھەروەھا ٣٩٧ کەس لە نەخۆشانی توشبوو بە «کۆڤیدی_١٩» لە بەشە تایبەتییەکانی چاودێریی نەخۆشخانەکان لەژێر چارەسەریی دان.

تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنا ھەتا ئێستا بووەتە ھۆی گیان لەدەست دانی شەش ملوێن و سێسەدو بیست و ھەشت ھەزارو ٥٣٠ کەسی لە ئاستی جیھاندا.

کۆرۆنا ھەتا ئێستا چوار بازدانی مەترسیداری بۆماوەیی داگری ئاڵفا، بێتا، گاماو دڵتای بە خۆیەوە بینیوە.

سەرپەیڤ