حوزه‌یران 15, 2022 06:59 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی  ئێران بە ناردنی زۆرەملێی پەناخوازان لە بەریتانیا بۆ ڕواندا

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دیپۆرتکردنەوەی زۆرەملێی پەناخوازان لە بەریتانیا بۆ ڕواندای بە شەرمەزارییەکی مێژوویی بۆ ئەو وڵاتە زانی و وتی: ناردنی ئەو کەسانە بۆ وڵاتانی سێیەم ڕێکارێکی مەترسیدارە کە دەبێتە هۆی لەناوبردنی باقی ڕژێمی نێودەوڵەتیی پاراستنی پەنابەران. "

 


حکومەتی بەریتانیا بەنیازە لاسایی سیاسەتی پێشووی ئوسترالیا بکاتەوە بە ناردنی پەناخوازان بۆ شوێنێک کە ٦ هەزار کیلۆمەتر لە ئینگلس دوورە واتە وڵاتی رواندا . 

بەم کارە ،  ئیدارەی جۆنسۆن بڕیاریداوە کۆچبەران لە بەزاندنی کەناڵی مانش بە شێوەیەکی نایاسایی ڕابگرێت.

ئەم پلانەی حکومەتی بەریتانیا ناڕەزایی بەرفراوانی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی لێکەوتووەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی فارس، سەعید خەتیب زادە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئێوارەی سێشەممە  لە حاند بە زۆرەملێی ڕاگواستانی پەناخوازان لە بەریتانیا بۆ ڕواندا و هەواڵەکانی سەبارەت بە ڕەگەزنامەی ئێرانی بەشێک لەو پەناخوازانە، کاردانەوەی نیشاندا و وتی: "ئەوەی ڕوودەدات شەرمەزارییەکی مێژووییە بۆ بەریتانیا و هەموو ئەو کەسانەی کە هەموو هەوڵێکیان داوە بۆ پەردەپۆشکردن و پاکتاوکردنی مێژووی کۆلۆنیالیزمیان."

خەتیب زادە ڕایگەیاند: ئەوەی ڕوودەدات دیوەکەی تری دراوی فریودان و پیلانگێڕی سیستماتیکی میدیایی دژ بە ئێرانە.

سەرپەیڤ