حوزه‌یران 19, 2022 20:33 Asia/Tehran
  • رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی لە دیداری سەرۆکی کازاخستان : کێشەی سەرەکیی لە پرسی ئۆکراین پلانی رۆژاواییەکان بۆ پەرەپێدانی ناتۆیە

رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی لە دیداری سەرۆکی کازاخستان و شاندی ھاوڕێی دا جەختی کردەوە : کێشەی سەرەکیی لە پرسی ئۆکراین پلانی رۆژاواییەکان بۆ پەرەپێدانی ناتۆیە.

ئایەتوڵڵا خامنەیی، ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی، ئەمڕۆ (یەکشەممە) لە چاوپێکەوتنی قاسم ژورمات تۆکایێڤ، سەرۆک کۆماری کازاخستان و شاندی ھاوڕێی لە گەڵ بەڕێزیان دا سەبارەت بە پرسەکانی پێوەندیدار بە ئۆکرانیا ڕایگەیاند:لە پرسی ئۆکراین دا کێشە ئەمەیە کە ڕۆژئاوا بەدوای فراوانکردنی ناتۆدا دەگەڕێت، و درێغی ناکەن لە فراوانکردنی دزەی خۆیان لە هەر شوێنێک کە بتوانن.

فەرمووشی : پێویستە بە وردی سەیری شتەکان بکەین و وریا بین، چونکە ئەمریکی و خۆرئاواییەکان هەمیشە لە هەوڵدان بۆ فراوانکردنی بازنەی کاریگەریی خۆیان لە ناوچە جیاوازەکان، لەوانە رۆژهەڵات و رۆژئاوای ئاسیا، هەروەها بۆ تێکدانی سەربەخۆیی و سەروەریی گەلان.

ڕێبه‌ری مه‌زنی شۆڕشی ئیسلامی به‌ ئاماژه‌ به‌ په‌یوه‌ندییه‌ قووڵه‌ مێژوویی و فه‌رهه‌نگییه‌کانی نێوان ئێران و کازاخستان، جه‌ختی کرد له‌ سه‌ر په‌ره‌ی زیاتری هاوکارییه‌کانی نێوان دوو وڵات له‌ بواره‌ جۆربه‌جۆره‌کان و به‌تایبه‌ت هاریکاری ناوچه‌یی.

لە میانی دیدارەکەدا کە هاوکات سەید ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆکی کۆماری ئێرانیش ئامادەی بوو، قاسم ژورمات تۆکایێف سەرۆکی کازاخستانیش، وتی: گفتوگۆیەکی زۆر باشمان لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئێران ھەبوو و ئەو بەڵگەنامانەی کە لەلایەن هەردوو لایەنەوە واژۆ دەکرێن دەتوانێت ڕێگە خۆش بکات بۆ فراوانکردنی زیاتری پەیوەندییە دووقۆڵییەکان.

سەرپەیڤ