حوزه‌یران 21, 2022 06:42 Asia/Tehran
  • خەتیب زادە: لاڤرۆف ئەم هەفتەیە سەردانی تاران دەکات

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: کۆتاییەکانی ئەم هەفتەسێرگی لاڤرۆڤ سەفەری تاران دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئیران رۆژی دووشەممە لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی دا لە کاردانەوە بە سەفەرەکانی ئەم دواییەی بەرپرسانی ناوچەیی بۆ تاران وتی: لە سەفەری سەرۆک کۆماری قەاقستان هەوڵمان دا زنجیرەی پێوەندییە ناوچەییەکان لە بازنەی شانگهای و ئێکۆ تەواو بکەین.

ناوبراو ڕایگەیاند: کۆتاییەکانی ئەم هەفتەیە بەڕێز لاڤرۆف سەردانی تاران دەکات.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە کاردانەوە بە قسەکانی ئەم دواییەی جۆزێف بورێل سەبارەت بە دەستخستنی ڕێککەوتن لە ئەگەری دەست پێکردنەوەی دانوستانەکانی ڤیەنا وتی: سیاسەتی دووفاقیی واشنتۆن بۆ هەمووان ئاشکرایە. کاتێک قسەی هەندێک لە بەرپرسانی ئەمریکا دەبیسن کە دەیانەوێت هەڵەکانی ترامپ قەرەبوو بکەنەوە و لە هەمان کاتیشدا هەر ئەو هەڵانە لە هەڵسوکەوتی خۆیان دەبینی، ئەوە دێنێتەوە بیر کە باوەڕ بە کامەیان بکەیت.

خەتیب زادە  گوتیشی : ئەمریکا کۆمەڵگای جیهانی نیسبەت بە خۆی بێ بڕوا کردووە و هەر بۆیە ئەبێ بە وردی وشیاری بەرژەوەندی و مافی گەلێ ئیران بین.

ناوبراو سەبارەت بە سەفەری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ تورکیا وتی: یەکێک لە گرینگترین دۆسیەکانی ئێمە لە ناوچەکە هاوکاییەکان لەگەڵ تورکیایە و لە ساڵانی ڕابردوودا یەکێک لە سەقامگیرتری پێوەندییەکانمان لەگەڵ تورکیا هەبووە.

سەرپەیڤ