حوزه‌یران 21, 2022 13:25 Asia/Tehran
  • بەیاننامەی بنکەی مافی مرۆڤی ئێران لە وەڵامی ڕاپۆرتی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان سەبارەت بە دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران

بنکەی مافی مرۆڤی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە وەڵامی ڕاپۆرتی ڕەوشی مافی مرۆڤی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە لە پەنجاهەمین دانیشتنی ئەنجوومەنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوەکان پێشکەش کرا، بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە.

 

سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان بەپشتبەستن بە بانگەشە و ئیددعاکان لە بارەی دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران ڕەخنەی لە جێبەجێ کرانی یاساکانی مافی مرۆڤ لە ئێران گرت.

گوتێرێش هەروەها داوای لە کۆماری ئیسلامیی ئێران کردووە کە لەگەڵ ڕاپۆرتنێرە تایبەتەکانی ئەو ڕێکخراوە سەبارەت بە مافی مرۆڤ هاوکاری بکات.

لە حاڵێک دا کە کاربەدەستانی ئێران چەندین جار پێداگرییان کردووە لەسەر ئەوەی کە ڕاپۆرتەکانی مافی مرۆڤ لە دژی ئێران لەسەر بنەمای بەڵگەی هەڵبەستراوئامادە دەکرێن ، رۆبەرت مالی، نوێنەری تایبەتی حکومەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران، لە تویتێک دا رێزی گرت لە کردەوەی کارناسانی نەتەوە یەکگرتووەکان، بەتایبەتی ڕاپۆرتنێری مافی مرۆڤ سەبارەت بە ئێران .

به‌ پێی ڕاپۆرتی ئیداره‌ی په‌یوه‌ندی و ڕاگه‌یاندنی بنکه‌ی مافی مرۆڤی ئێران، له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوی بنکه‌ی مافی مرۆڤی کۆماری ئیسلامیی ئێران دا هاتووه‌: پێدانی ئه‌رکی ڕاپۆرتکردنی وڵاتێک به‌ ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێش سکرتێری گشتیی له‌باره‌ی بابه‌تی مافی مرۆڤ، له‌ کاتێک دا کە میکانیزمی تایبەتی نێودەوڵەتی لەم  بارەوە ھەیە  , ڕەوا و لۆژیکی نییە و کارێکی ناپێویست و ناپیشەییە.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە: لە کاتێک دا کە حکوومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەردەوام هەموو هەوڵەکانی خۆی بۆ بەرەوپێشبردن و پاراستنی مافی مرۆڤی هاووڵاتیانی ئەنجام ئەدات و پێشکەوتن و دەسکەوتی بەرچاو لەم بوارەدا بەدیهاتووە، بەڵام حاڵەتی ئەرێنی لەو جۆرە یان  ھیچ باسیان ناکرێ یان بە شێوەی نیوەچڵ و بە شرۆڤەی بەلاڕێدابەرانە و راڤەی لاگرانە دەخرێنەڕوو .

 

سەرپەیڤ