حوزه‌یران 22, 2022 06:21 Asia/Tehran
  • خەتیب زادە: راپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان لەدژی ئێران سیاسی و نادادپەروەرانەیە

 وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: بڕیارنامەی ئەم دواییەی کۆمەڵی گشتیی  نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران لەسەر بنەمای پاڵنەری سیاسی و دژبەرانە و نادادپەروەرانەیە.

 

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان بە  پشت بەستن بە بانگەشەکان سەبارەت بە دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران لە ڕاپۆرتێک دا ڕەخنەی لە جێبەجێ کردنی یاسای مافی مرۆڤ لە ئێران گرت .

ناوبراو هەروەها داوای لە کۆماری ئیسلامیی ئێران کرد کە لەگەڵ ڕاپۆرتدەرە تایبەتەکانی ئەو ڕێکخراوە سەبارەت بە مافی مرۆڤ هاوکاری بکات.

ڕۆژی رابردوو سەعید خەتیب زادە لە وەڵامی پرسیاری پەیامنێری ئیرنا سەبارەت بە بڕیارنامەی ئەم دواییەی کۆمەڵی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان و ڕاپۆرتی کاتیی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان سەبارەت بە ڕەوشی مافی مرۆڤ لە کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی:ھەروەکوو بە جاران جەخت کراوەتەوە ئەم جۆرە بڕیارنامانە لەسەر بنەمای پاڵنەری سیاسی و دوژمنکارانە و نادادپەرەوانە دەردەچن و لەسەر بنەمای شێوازی بەرزکردنەوە مافی مرۆڤ کە لە ئەرکە سەرەکیەکانی دازگاکانی مافی مرۆڤە ، ئامادە نەکراوە ، وێڕای ئەوەی کە کۆدەنگیی وڵاتانی ئەندامیشی لە گەڵدا نەبووە . 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد: کۆماری ئیسلامی ئێران بۆچوون وبەڵگەکانی خۆی بۆ هه‌ر یه‌ک له‌ بڕگه‌ و ئیدیعاکانی راپۆرتی سکرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان نارد بۆ نووسینگه‌که‌ی که‌ به‌داخه‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌کی به‌رچاو پشتگوێ خرا.

 

سەرپەیڤ