دەسپێکی ئوپەڕاسیۆنی کۆنکرێت سازیی ڕێاکتۆری یەکەی دووی هێزگەی ناڤۆکیی بووشەهر
بە بەشداری بەرپرسی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی ، ئوپەڕاسیونی کۆنکرێت سازی ڕێئاکتۆری یەکەی دووی هێزگەی ناڤۆکی بووشەهر وەگەڕخرا .
ئوپەڕاسیونی کونکرێت ساززی بەشی یەکەمی هاوپەیوەند بە شوورەی ڕیاکتۆری یەکەی دووی هێزگەی ناڤۆکی بووشەهر بە بەشداری موحەمەد ئیسلامی بەرپرس ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی و ئەحمەد موحەمەدی زادە پارێزگاری بووشەهر دەستی پێکرد . بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەری ئێران پرێس ، سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی لەو ڕێوڕەسمەدا وتی : بۆئەوەی کە بتوانین لە چوارچێوەی ئامانجە سەرەکی و ئوپڕاسیونیەکان کە دەتوانێ وڵات لە بە ئەنجام گەیشتنی یەکەکانی دوو و سێ هازگەیی بووشەهر یارمەتی بدات ف بە کەڵک وەرگرتن لە دۆخی بە دی هاتوو لە پێناوناسینی خەسارەکان و بۆلابردنی ئەو جۆرە خەسارانە بەرنامەیەکی دروست داڕێژرا .
سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکیی ئێران بە مەبەستی سەردان لە ڕەوتی جێ بە جێ کردن و پێشکەوتنی سازکرانی یەکەکانی دوو و سێی هێزگەی ناڤۆکی بووشەهر دوێنێ هەینی گەیشتە فڕگەی بووشەهر .