حوزه‌یران 27, 2022 07:26 Asia/Tehran
  • ئەمیرعەبدوڵڵاھییان ئەمڕۆ دووشەممە سەردانی تورکیا دەکات

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە بەیانامەیەک دا باسی گەشتی «خسەیت ئەمیر عەبدوڵڵاھییان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ ئانکارای پێتەختی ئەو وڵاتەی کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئێران پرێس، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا شەوی یەکشەممە لە سەر دووشەممە ڕایگەیاند: وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ وتووێژ لە بارەی پرسی دوو قۆڵی و ھەروەھا گۆڕانکارییەکانی ئێستای ناوچەکەو نێونەتەوەیی سەردانی تورکیا دەکات.

«مەولوود چاووش ئوغلو» وەزیری دەرەوەی تورکیا ماوەیەک لەمەوپێش ١٤ی ژوئەن لە وتووێژێکی تەلەفۆنی دا لەگەڵ «ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» بۆ سەردانی ئانکارا بانگێشتنی کرد.

ھەردووک لا لەو وتووێژە تەلەفۆنییەدا سەبارەت بە دوایین گۆڕانکارییەکانی پەیوەست بە پەیوەندیی دوولایەنەو ھەروەھا کاروباری ناوچەکەو جیھان پێکەوە بیروڕایان گۆڕی بووەوە.

سەرپەیڤ