حوزه‌یران 28, 2022 16:40 Asia/Tehran
  • ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی: دەرەنجامی خۆڕاگرتن لە هەمبەر دوژمنان سەرکەوتنە

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە دیداری سەرۆکی هێزی دادو کۆمەڵێک لە بەرپرسان و کارگێڕانی دەزگای دادی ئێران، سەرکەوتن و پێشکەوتنیان بە دەرەنجامی خۆڕاگرتن لە هەمبەر دوژمنان زانی.

بە پێی ڕاپۆرتی بنکەی ڕاگەیاندنی نووسینگەی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی لەم دیدارەدا نەریتە گۆڕان هەڵنەگرەکانی ئیلاهییان لە کۆمەڵگاکاندا لێک دایەوەو وتیان: هۆکاری سەربەرزی و سەرکەوتنی سەرسوڕهێنەری گەلی ئێران و نیزامی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەمبەر ڕووداوە گەورەو تاڵەکانی 1360، خۆڕاگرتن و نەعترسان لە دوژمنان بوو و ئەم نەریتە ئیلاهییە لە هەموو سەردەمێکیش دا بۆ دووپات بوونەوە دەبێت و دەبێ بزانین کە خوداوەندی ساڵی 1401 هەمان خوداوەندی ساڵی 1360ە.

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئاماژەی کردە نمونەگەلێکی ئنەریت و یاساکانی ئیلاهی لە قورئان سەبارەت بە دەرەنجامی یارمەتی دانی دینی خوداو یان دەرەنجامی کوفرانی نیعمەتەکانی ئیلاهی و وتی: قورئانی پیرۆز تژییە لە چەمک و واتای پەیوەست بە نەریتی ئیلاهی و کۆبەندییەکەشی ئەمەیە کە ئەگەر کۆمەڵگاکان لە هەمبەر دوژمنان وەستان و بە پشت بەستن بە خوداوەند ئەرکی خۆیانیان بەجێ هێنا، دەرەنجامەکەی سەرکەوتن و پێشکەوتنە، بەڵام ئەگەر توشی ناکۆکی، تەوەزەلی و سستی طاتن، ئەوسا د ەرەنجامەکەی شکست هێنان دەبێت.

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی تیشکی خستە سەر شاگەشکەی دوژمن لە هێندێک قۆناغ دا لە بەر کۆمەڵێک لاوازی و کەم و کوڕیی نێوخۆیی و وتیشی: هەم لە ساڵی 1360و هەم پاش ئەوەش لە ماوەی چوار دەیەی ڕابردوو دوژمن هێندێک جار شاگەشکە دایگرتووەو وای زانیوە شۆڕش و حکومەت خەریکە دەپێچرێتەوە، کەچی ئەو ئاواتەیان هیوابڕاویی لێ کەوتەوەو گرفتەکەشیان لەوەدایە کە لە نهێنیی ئەو هیوابڕاوییەنیان تێ ناگەن.

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی جەختی لەوەش کردەوە کە، دوژمن ناتوانێ لەوە تێ بگات کە لەم دنیایەدا بێجگە لە هەڵسەنگاندنی سیاسی، هەڵسەنگاندنی دیکەش هەیەو ئەوەش هەمان نەریتی ئیلاهییە.

سەرپەیڤ