حوزه‌یران 29, 2022 18:45 Asia/Tehran
  • ڕەییسی: کۆماری ئیسلامیی ئێران دەریای خەزەر بە دەریای ئاشتی و دۆستایەتی و بە هۆکاری پەیوەندی و نریکایەتیی خەڵکی ناوچەکە دەزانێ

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە شەشەمین کۆبوونەوەی سەرکردەکانی وڵاتانی قەراخی دەریای خەزەر پێی داگرت: ئێران، دەریای خەزەر بە دەریای ئاشتی و دۆستایەتی و بە هۆکاری پەیوەندی و نریکایەتیی خەڵکی ناوچەکە دەزانێ و بۆ هاوکاریی هەمەلایەنە لە سەر بنەمای ڕێزنان و ڕەچاوکردنی بەرژەوەندیی بەرامبەر ئامادە بوونی خۆی ڕادەگەیەنێت.

بە پێی ڕاپۆرتی بنکەی ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆمارەتی، سەیید ئیبراهیم ڕەییسی سەرۆک کۆکاری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی چوارشەممە لە شەشەمین کۆبوونەوەی وڵاتانی قەراخی دەریای خەزەر لە عیشق ئاباد وتی: بە ئامادە کردنی بەڵگەی جۆربەجۆر، بنەمای مافەوانیی گونجاومان بۆ هاوکاری و بەهرەوەرگرتن لە نیعمەتەکانی ئەم پانتاییە ئاوییە بەدی هێناوەو تەواوی ئەم دەستکەوتانەش بەرهەمی هەوڵدان، تەگبیر، دووربینی، ڕەچاوکردنی ماف و بەرژەوەندیی بەرامبەری وڵاتانی ئێمەیە.

ڕەییسی وتیشی: لە هەمبەر ئەم پانتاییە ئاوییەو هەروەها وڵاتانی گوێئاوەکەی، ماف و ئەرکی زۆرمان لە سەرشانە، پاراستنی ژینگەیەی سستەک، کەڵک وەرگرتنی گونجاو لە سەرچاوە زیندووەکان، چالاکیی بەرپرسانە بۆ بەهرەوەرگرتن لە سەرچاوەی کانزایی دەریای خەزەر بە مەبەستی گەشە پێدانی ئابووری و بەرزکردنەوەی ئاستی خۆشگوزەرانی و ئاسایشتی خەڵک و ڕێزنان لە سەروەری و مافی دەستەڵاتدارەتیی یەکتر لەم پانتاییە ئاوییە، بەشێکن لەم ماف و ئەرکانە.

ڕەییسی جەحتی لەوەش کردەوە، وێڕای پێداگرتن لە سەر هاوکاریی پێنج لایەنەو خۆبواردن لە هەنگاوی یەکلایەنەو پشتبەستوو بە بارستاییەکانی ئێستاو پەرە پێ دانی هاوکاری، ناوچەی دەریای خەزەر وەکو دەریای ئاشتی و دۆستایەتی بپارێزین و بە بڕشتانە سەرنجی بەرژەوەندیی درێژماوەی ناوچەکەو وڵاتانی گوێئاوو ڕەچاو کردنی بنەمای هاوبیروڕایی لە تەواوی بڕیارەکانی پەیوەست بە دەریای خەزەر بدەین.

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وتیشی: کۆماری ئیسلامیی ئێران بە سەرنجدانی هەڵکەوتەی جوگرافیایی و ژێرخانە گونجاوەکانی ئامادەیە بەستێنی ترانزیت و دەستڕاگەییشتن بە وڤاتانی گوێئاوی دەریای خەزەر بۆ وڵاتان و ناوچەکانیی دیکە بە تایبەت بەندەرەکانی ئێران لە کەنداوی فارس و دەریای عومان خۆش کات.

ڕەییسی پێشی داگرت، کۆماری ئیسلامیی ئێران، دەریای خەزەر بە دەریای ئاشتی و دۆستایەتی و بە هۆکاری پەیوەندی و نریکایەتیی خەڵکی ناوچەکە دەزانێ و بۆ هاوکاریی هەمەلایەنە لە سەر بنەمای ڕێزنان و ڕەچاوکردنی بەرژەوەندیی بەرامبەر ئامادە بوونی خۆی ڕادەگەیەنێت.

سەرپەیڤ