سکرتێری ئەرکانی مافی مرۆڤی ئێران: ئەو وڵاتانەی لە کیمیا بارانی سەردەشت تێوەگلاون دەبێ وڵامدەر بن
تهمووز 02, 2022 20:34 Asia/Tehran
سکرتێری ئەرکانی مافی مرۆڤی ئێران بە ئاماژە بە جەنایەتی مافی مرۆڤی ئەمریکا و پشتیوانیی ئەم وڵاتە لە سەدام رایگەیاند: پشکی تاوانی وڵاتانی تێوەگلاو لە کیمیا بارانی سەردەشت دەبێ دیاری بکرێت.
بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کازم غەریب ئابادی ئاماژەی دایە رۆڵی وڵاتانی ڕۆژاوایی لە بۆردومانی کیمیایی سەردەشت.
وتیشی: کۆماری ئیسلامی ئێران قوربانیی چەکی کۆمەڵکوژیە و تائێستا 13 هەزار شەهید و زیاتر لە 100 هەزار برینداری چەکی کیمیایی بووە.
جەختیشی کرد کە چەند ساڵ لەمەوپێش رێکخراوەی قەدەغەی چەکی شیمیایی لە لاهە، زیاتر لە 15 وڵات کە زیاتر ئەورووپایین لە گەڵ ئەمریکا، رۆڵیان بووە لە دەستدرێژی سەدام و کیمیا باران کردنی سەردەشت و شوێنەکانی ترو ئەم وڵاتانە دەبێ وڵامدەر بن.