ته‌مووز 06, 2022 15:41 Asia/Tehran
  • وەزیری دەرەوەی قەتەر گەییشتە تاران

وەزیری کاروباری دەرەوەی قەتەر گەییشتە تاران و بە فەرمی لە لایەن وەزیری دەرەوەی ئێران پێشوازیی لێ کرا.

«موحەممەد بن عەبدۆڕەحمان ئالی سانی» وەزیری کاروباری دەرەوەی قەتەر ئەمڕۆ چوارشەممە لەگەڵ ھاوتای ئێرانیی خۆی «حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» دیدارو وتووێژی کرد.

«حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» لە شوێنی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە «موحەممەد بن عەبدۆڕەحمان ئالی سانی» پێشوازیی کرد.

«ناسر کەنعانی» وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتویەتی: بە سەرنجدانی پەیوەندیی ھەرە باش و بەربڵاوی ئێران و قەتەر، لە دیداری ئەم کاربەدەستەی قەتەر لەگەڵ حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاھییان وەزیری دەرەوەی ئێران حیا لە پەیوەندیی دوو قۆڵی، بابەتگەلی جێی سەرنجی ناوچەیی و نێونەتەوەییش وتووێژی لە سەر دەکرێت.

ئەم سەردانە دوای ئەوە ئەنجام دەگڕێت کە حەوتەک و ھەشتەم پوشپەڕ فەتەر میوانداری دانوستانی ھەڵوەشاندنەوەی بایکۆتەکان بوو.

سەرپەیڤ