ته‌مووز 06, 2022 17:43 Asia/Tehran
  • ئەمیر عەبدوڵڵاھییان لە پرێس کۆنفرانسی ھاوبەشی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی قەتەر: دانوستانەکانی قەتەر بۆ وەرگرتنی گەرەنتیی ئابووری لە ئەمریکا بوو

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پرێس کۆنفرانسی ھاوبەشی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی قەتەر پێی داگرت: دانوستانەکانی قەتەر بۆ وەرگرتنی گەرەنتیی ئابووری لە ئەمریکا بوو ، ھیچ داخوازییەکی واوەتر لە بەرجاممان نییە.

«حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە لە پرێس کۆنفرانسی ھاوبەشی لەگەڵ «شێخ موحەممەد بن عەبدۆڕڕەحمان ئالی سانی» وەزیری دەرەوەی قەتەر وتی: لە دەوحەدا لە سەر پرسی دەستەبەری کاریگەر لە لایەن ئەمریکاوە لە بارەی ھەر شتێکەوە کە شوێن لە سەر قازانجی ئابووریی ئێران لە بەرجام دا دابنێت، وتووێژمان کرد، لایەنی ئەمریکی نەیتوانیوە لەم بوارەدا ئێران دڵنیا کاتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا،«ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» وتیشی: لە بارەی پێویستیی ھێزمەندکردنی میکانیزمە ناوچەییەکان و ھاوکاری  ناوچەیی وتووێژی باش و ئەرێنیمان ئەنجام داو قەتەر بەردەوام لە بواری وتووێژو ھاوکاریی زیاتری ناوچەیی ڕۆڵێکی کارای گێڕاوەو لەمەڕ ھێزمەند کردنی وتووێژی ناوچەیی ھەنگاوێکی کاریگەری ھەڵگرتوون.

وەزیری دەرەوەی قەتەریش جەختی لەوە کردەوە کە: گرینگە کە تەواوی لایەن و ھاوبەشەکان لە وڵاتانی دراوسێ ھەوڵێکی کاراو سازندە بخەنە گەڕو بۆ سەرکەوتنی ناڤۆکی و وەڕێ خستنی وتووێزی ناوچەییش سوپاسی ئێران دەکەین لە بەر متکانەکردنی بە قەتەر.

وەزیری دەرەوەی قەتەر وتیشی: ئەو وتووێژانەی کە لە نێوان ئێران و وڵاتانی قەراخی کەنداوی فارس بەڕێوە دەچێ، بۆی ھەیە دەرەنجامی باشیان لێ بکەوێتەوەو پەیوەندیی گەشەدار لە نێوان وڵاتانی ناوچەکە دەتوانێ بە قازانجی نەتەوەکان بێت.

سەرپەیڤ