ته‌مووز 08, 2022 10:15 Asia/Tehran
  • سەرۆک کۆماری ئێران گەییشتە سنە

ئایەتوڵڵا سەیید ئیبراھیم ڕەییسی، سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بەیانیی ئەمڕۆ ھەینی ١٧ی پوشپەڕ گەییشتە سنە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، سەرۆک کۆمارو کۆمەڵێک لە وەزیران و کاربەدەستانیس حکومەتی ، بە دەم گەییشتنیان بە فڕگەی سنە لە لایەن پارێزگاری گوردستان، نوێنەری وەلیی فەقیھ لەم پارێزگایە، نوێنەرانی جەماوەری کوردستان لە مەجلیسی شورای ئیسلامی ، فەرماندەرانی سەربازی و پۆلیس و کۆمەڵێک لە بەرپرسانی دەوڵەتی و لەشکری پێشوازیی لێ کرا.

ئایەتوڵڵا سەیید ئیبراھیم ڕەییسی لە فڕگەی سنەدا لە لێدوانێکدا ئامانجەکانی گەشتە یەک ڕۆژەکەی بۆ پارێزگای کوردستانی ئێران ڕوون کردەوە..

دیداری گشتی لەگەڵ چینە جۆربەجۆرەکانی خەڵکی شارستانی سەقز، کۆبوونەوە لەگەڵ مامۆستایانی ئایینیی پارێزگاکە، دیدار لەگەڵ جەماوەری سنە لە یاریگای شەش ھەزار کەسیی ٢٢ی گوڵان، بەشداری لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئیداری و ئەنجام دانی پرێس کۆنفرانس لە گەڵ میدیاکاران و ئاراستەکردنی ڕاپۆرتێک لە بارەی پەسەندکراوەکانی گەشتەکەی لەو بەرنامانەی گەشتە یەک ڕۆژەکەی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ پارێزگای کوزدستانە.

سەرپەیڤ