ته‌مووز 08, 2022 12:27 Asia/Tehran
  • ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی: ڕۆژئاوای موستەکبیر لە ھەموو شوێنێکی جیھاندا ڕۆژ لە دوای ڕۆژ لاوازتر بووە

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە پەیامێکدا بۆ حاجییەکانی بەیتوڵڵاھولحەرام جەختی کرد: ڕۆژئاوای موستەکبیر لە ناوچەی ھەستیاری تێمەو لەم دوایەش دا لە ھەموو شوێنێکی جیھان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ لاوازتر بووە.

بە پێی ڕاپۆرتی بنکەی ڕاگەیاندنی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە پەیامەکەی دا وتیشی: ئەمڕۆکە ئیدی لیبرالیزم و کۆمۆنیزم وەک گرینگترین خەڵاتی شارستانیەتی ڕۆژئاوا ڕەنگدانەوەی سەدساڵ لەمەوپێش و پەنجاساڵ لەمەوپێشیان نییەک ئابڕوی دیموکراسیی «پارە ئەوبەر»ی ڕۆژئاوا لەگەڵ نیشانەی پرسیاری بەبڕشتانەدا ڕووبەڕووەو بیرمەندانی ڕۆژئاوا دان بەوەدا دەنێن کە توشی سەرلێشێوانی مەعریفەتی و کردەیی ھاتوون.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی پێی داگرت: پەرێشانی و ناکامیی ئەمریکاو ھاودەستە تاوانکارەکەی واتە ڕژێمی داگیرکەر لە ناوچەکەدا دەتوانین لە گۆڕەپانی ڕووداوەکانی فەلەستین، لوبنان، سووریا، عێراق، یەمەن و ئەفغانستان بە ئاشکرا ببینین.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی تیشکی خستە سەر شوێنھاتی پرشنگداری گەشەی ڕاچەنین و وریابوونەەوەی ئیسلامی و سەرھەڵدانی دیاردەی قوڵی بەرخۆدان و وتیشی: گۆڕەپانی فەلەستین لە نوێنگانەی ئەم دیاردە سەیروسەمەرەیەیە کە توانیویەتی ڕژێمی سەرەڕۆی زایونی لە پەلاماردان و نەڕاندنەوە ناچار بە خۆپاراستن و دۆش دامان بکات و گرفتە سیاسی و ئاسایشتی و ئابوورییە ئاشکراکانی ئێستای بەسەردا بسەپێنێ. نمونە پرشنگدارەکانی دیکەی خۆڕاگری دەتوانین لە لوبنان و عێراق و یەمەن و ھێندێک ناوچەی دیکەدا بە ئاشکرا ببینین.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بە دەربڕینی ئەمەی کە، ئەمڕۆکە دنیا شایەتی بوونی سەرمەشقێکی سەرکەوتوو و نمونەیەکی سەربەرزی دەستەڵات و سەروەریی سیاسیی ئیسلام لە ئێرانی ئیسلامی دایە، وتیشی: لە سەرووی پێڕستی ئەم بنەماسەرەکییە، سەروەریی ئیسلام لە یاسادانان و جێبەجێ کردن، پشتبەستن بە دەنگەکانی خەڵک لە گرینگترین بابەتگەلی بەڕێوەبەرایەتیی وڵات، سەربەخۆیی سیاسی تۆکمەوتەواوو سەرنەوی نەکردن لە ھەمبەر ھێزە ستەمکارەکاندا بەرچاو دەکەوێت و ھەر ئەم بنەماگەلەشە کە دەتوانێ ببێتە چڕگەی یەکگرتنی گەلان و دەوڵەتە موسڵمانەکان و ئوممەتی ئیسلامی لە ھەڵوێست و ھاوریکارییەکانی دا یەکانگیرو یەکپارچە بکات.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، یەکگرتن و مەعنەوییەتی بە دوو کۆڵەکەی بنەڕەتیی حەجج و دوو ھۆکاری سەربەرزی و بەختەوەریی ئوممەتی ئیسلامی زانی و پێی داگرت: جیھانی ئیسلام تژییە لە لاوانی ئامانجدارو گەشاوەو دیارە گەورەترین سەرمایە بۆ ڕۆنانی داھاتوو ھەمان ھیواو متمانەبەخۆبوونە کە ئەمڕۆ لە جیھانی ئیسلام دا بە تایبەت لە وڵاتانی ئەم ناوچەیەدا شەپۆل دەدات، ھەر ھەموومان لە سەرمانە ئەم سەرمایەیە بپارێزین و پەرەی پێ بدەین.

سەرپەیڤ