ته‌مووز 08, 2022 13:49 Asia/Tehran
  • سەرۆک کۆماری ئێران لەگەڵ خەڵکی گوندی «قەڵاجێ»ی سەوڵ ئاوا دیداری کرد

سەرۆک کۆماری دوای سەردانی بۆ گوندی «قەڵاجێ»ی سەربە شارستانی سەوڵ ئاوای پارێزگای کوردستان و بیستنی قسەو تەنگژەکانی خەڵکی ئەم گوندەی کە لە مانگەکانی کۆتایی بەرەڤانیی پیرۆز کەوتە بەر ھێرشی کیمیایی، چەند فەرمانێکی بۆ چارەسەریی گرفتەکانیان دەرکرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئایەتوڵڵا سەیید ئیبراھیم ڕەییسی بەیانی ئەمڕۆ ھیەینی لە یەکەم بەشی بەرنامەی گەشتی دەوڵەتە جەماوەرییەکەی بۆ پارێزگای کوردستان بە ئامادە بوون لە گوندی «قەڵاجێ»ی سەربە شارستانی سەوڵ ئاوای ئەم پارێزگایە، بە شێوەی ڕاستەوخۆ لەگەڵز جەماوەری ئەم گوندە دیدارو وتووێژی کرد.

گوندی «قەڵاجێ» مانگەکانی کۆتایی بەرەڤانیی پیرۆز لە مەودای نێوان ڕەشەمەی ساڵی ١٣٦٦ ھەتا خاکەلێوەی ١٣٦٧ چەندین جارو بە تێکڕایی  بە١١ بۆمبا کەوتە بەر شاڵاوی کیمیایی ڕژێمی بەعسی عێراق کە ئەمەش بووە ھۆی شەھید بوونی پتر لە ٢٥ کەس و بریندار بوونی نزیکەی ٣٠٠ کەس.

جەماوەری گوندی «قەڵاجێ» کە لە ماوەی ٢٥ ساڵی ڕابردوو لە بەر ئەو شاڵاوە کیمیاییانە ڕووبەڕووی گرفتی زۆر ببوونەوە، ئامادە بوونی سەرۆک کۆمار لە گوندەکەی خۆیانیان قۆستەوەو باسی تەنگژەکانیان بۆ کردو سەرۆک کۆماریش پاش بیستنی قسەکانیان فەرمانی ڕاگەییشتن بە داخوازییەکانیان و چارەسەریی گرفتی خەڵکی ئەم گوندەو ناوچەکانی گردوپەڕی کە کەوتبوونەبەر ھێرشی کیمیایی دەکرد.

ئایەتوڵڵا ڕەییسی ھەروەھا سەردانی ماڵی شەھیدێکی ھێرشە کیمیاییەکانی ئەم گوندەشی کردو لەگەڵ بنەماڵەی ئەو شەھیدە دیداری کرد.

سەرپەیڤ