ته‌مووز 09, 2022 23:10 Asia/Tehran
  • پەیامی پیرۆزبایی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ سەرانی وڵاتانی ئیسلامی بە بۆنەی جەژنی قوربان

 سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: جەژنی قوربان پاکترین هێمای ملکەچبوونە لە بارەگای ئیلاھی و هەڵبژێردراوی ئەو ، حەزرەتی ئیبراهیم (ع) وەک سەرمەشقی باوەڕداران.

 

بەپێی راپۆرتی ناوەندی راگەیاندنی سەرۆک کۆماریی ئێران، سەید ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە پەیامی جیاجیادا بۆ ڕێبەرانی وڵاتانی ئیسلامی، پیرۆزبایی هاتنی جەژنی قوربانی کرد و، هیوای دەربڕی کە بە خێر و بەرەکەتی ئەم جەژنە خۆشە، دڵی ئیمانداران لە سایەی فێرکارییەکانی ئایینی ئیسلام دا دەبێت.
سبەی یەکشەممە 10ی زیحەججەی ساڵی 1443ی رێکەوتە لە گەڵ 10ی تەمموزی 2022 و  "جەژنی پیرۆزی قوربان" یان"عید اضحی" ، کە یەکێکە لە جەژنە گەورەکانی موسڵمانان.
لە جەژنی قوربان دا، ئەو زیارەتکارانەی کە چوون بۆ سەردانی ماڵی خودا، بە فەرمانی خودا و بۆ ڕەزامەندی ئەو قوربانی دەکەن و یادی پێغەمبەری گەورەی خودا حەزرەتی ئیبراهیم (د.خ) بەرز رادەگرن . 

سەرپەیڤ