ته‌مووز 10, 2022 11:49 Asia/Tehran
  • نوێژی جەژنی قوربان لە سەرتاسەری ئێران بەڕێوە چوو

بە ئامادە بوونی بەبڵاوی خەڵک، نوێژی جەژنی قوربان لەسەرتاسەری ئێران بەرپا کرا.

نوێژی جەژنی قوربان ھاوکات لەگەڵ تاران لە سەرتاسەری وڵات وبە ئامادە بوونی بەربڵاوو پڕشۆری خەڵکی لە خوداترسو بڕوادار بەڕێوە چوو.

لە پێتەختی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش ئەم ئاھەنگە شکۆمەندە بە بەرنوێژیی حوججەتولئیسلام وەلموسلمین «موحەممەد جەواد حاج عەلی ئەکبەری» سەرۆکی ئەنجومەنی سیاسەت دانانی ئیمامانی جومعەو ئیمام جومعەی کاتیی تاران لە نوێژگەی ئیمام خومەینی(رە) بەپاکرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، لە سەرەتای ئەم ئاھەنگەدا کە ئەمڕۆ یەکشەممە بەڕێوە چوو، دەیتەی تەواشیحی موحەممەد ڕەسولەڵڵا(ص) سرودێکیان بە بۆنەی جەژنی قوربانەوە پێشکەش کرد.

سەیید ئیبراھیم ڕەییسی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی و غوڵامحسەین موحسنیی ئیژەیی سەرۆکی ھێزی دادی وڵاتیش بەشداری نوێژی جەژنی قوربان بوون لە تاراندا.

 

سەرپەیڤ