ته‌مووز 12, 2022 07:36 Asia/Tehran
  • ئامادە بوونی زانایانی ھەڵکەوتەی لوبنان و ھەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەی یەکگرتنی ئیسلامی

یاریدەری ھەرێمیی کۆگەی جیھانیی لێک نزیک بوونەوەی ئایینزا ئیسلامییەکان باسی ئامادە بوونی زانایانی ھەڵکەوتەی لوبنان و ھەرێمی کوردستانی کردووە لە کۆبوونەوەی یەکگرتنی ئیسلامی لە سنەی ناوەندی پارێزگای کوردستان لە ڕۆژئاوای ئێران.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی میھر، «موحسین میسچی» یاریدەری ھەرێمیی کۆگەی جیھانیی لێک نزیک بوونەوەی ئایینزا ئیسلامییەکان ڕۆژی دووشەممە لە دووھەمین کۆبوونەوەی گەڵاڵەو ھاواھەنگیی بەرپاکرانی کۆبوونەوەی ناوچەیی یەکگرتنی ئیسلامی لە سنەدا وتی: لەم کۆبوونەوەیەدا بێجگە لە بیرمەندانی نێوخۆیی لە وڵاتانی لوبنان و عێراقیش کۆمەڵێک لە بیرمەندانان و زانایان بەشدار دەبن کە میوانییە عێراقییەکان لە ھەرێمی کوردستانەوە دەبن.

«میسچی» وتیشی: لە پەراوێزی ئەم دانیشتنە پیشانگایەکی کلتووری و فەرھەنگییش دەکرێتەوە.

بە وتەی یاریدەری ھەرێمیی کۆگەی جیھانیی لێک نزیک بوونەوەی ئایینزا ئیسلامییەکان، یەکەم کۆبوونەوەی ناوچەیی یەکگرتنی ئیسلامی لەد سێ لێژنەی ئینتیزامی، کارگێڕی و پشتیوانی، بانگەوازو ڕۆشنبیری  بەرپا دەکرێت و دەزگا جۆربەجۆرەکانی کارگێڕیی پارێزگای کوردستان بەشداریی ئەو لێژنانە دەکەن.

سەرپەیڤ