ته‌مووز 15, 2022 19:56 Asia/Tehran
  • ئەمیرعەبدوڵڵاھییان: شانۆی بوکەپەڕۆینەی کۆشکی سپی و زایونیزم، ئێران لە ئاراستەی ھەڵوەشاندنەوەی بایکۆتەکان سوورتر دەکات

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: شانۆی بوکەپەڕۆینەی کۆشکی سپی و زایونیزم، کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ئاراستەی گەشەی پاوەجێی ئابووری و ھەڵوەشاندنەوەی بایکۆتەکان سوورتر دەکات.

«حسەین ئەمیرعەبدوڵڵاھییان» وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران ڕۆژی ھەینی لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە گەشتەکەی «جۆ بایدێن»ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ ناوچەکە لە توییتێردا نووسی: کۆماری ئیسلامیی ئێران ھێزمەندو لۆژیکانە لەئاراستەی گەشەی پاوەجێی ئابووری و ھەوڵی سەربەرزانە بۆ ھەڵوەشاندنەوەی بایکۆتەکان لە سەر ڕێبازی خۆی بەردەوام دەبێت.

«ئەمیرعەبدوڵڵاھییان» وتیشی: کۆماری ئیسلامیی ئێران قەت لە مافی ڕەوای گەلی ئێران ناکشێتەوە.

وەزیری دەرەوەی ئێران بە دەربڕینی ئەمەی کە، گەییشتن بە ڕێککەوتنێکی باش و پتەوو پاوەجێ ئامانجی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە، وتیشی: گومان لەوەدا نییە کە شانۆی بوکەپەڕۆینەی کۆشکی سپی و زایونیزم لە ناوچەکەدا،کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ئاراستەی گەییشتن بە ئامانجەکانی لەوانە ھەڵوەشاندنەوەی بایکۆتەکان سوورتر دەکات.

سەرپەیڤ