سەرۆکی تورکیا رۆژی دوشەممە دەگاتە تاران
تهمووز 16, 2022 17:17 Asia/Tehran
سەرۆکی تورکیا بۆ کۆبوونەوەی فەرمی دووقۆڵی و بۆ بەشداریکردن لە حەوتەمین لوتکەی وڵاتانی گەرەنتیکەری پرۆسەی ئاستانە سەردانی تاران دەکات.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، سەرکۆماری تورکیا ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە لەسەر بانگهێشتی فەرمی سەید ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران و بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای بەرپرسانی سیاسی و ئابووری دەگاتە تاران.
ڕێوڕەسمی پێشوازی فەرمیی سەرۆک کۆماری تورکیا سەرلەبەیانی ڕۆژی سێشەممە لە کۆمەڵگەی مێژوویی-فەرهەنگی سەعدابادی تاران بەڕێوەدەچێت.
دیدار و وتووێژ له‌گه‌ڵ سه‌رۆک کۆماری ئیسلامی ئێران و به‌ڕێوه‌بردنی ٧مین کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای هاوکاریی ئێران و تورکیا و به‌ستنی کۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانی له پلانه‌کانی سه‌فه‌ری فه‌رمی ئه‌ردۆغان بۆ ئێران ده‌بێت.