ڕەزامەندیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە سەر بەخشین و داشکانی سزای بەندکراوان
تهمووز 17, 2022 20:00 Asia/Tehran
ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران هاوکات لە گەڵ جەژنی قوربان و غەدیر ڕەزامەندی لە سەر بەخشین و داشکانی سزای 2272 زیندانی دەربڕی.
بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە بۆنەی گەیشتنی جەژنی غەدیر ، ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی رەزامەندیی لە سەر داشکان و بەخشینی سزای 2272 زیندانی و حوکم دراوی دادگاکانی گشتی و شۆرش،رێکخراوی هێزی چەکدار و تەعزیراتی حکومەتی راگەیاند.
موحسینی ئێژەیی، سەرۆکی دەسەڵاتی دادی ئێران لە نامەیەک دا بۆ رێبەری پێشنیاری بەخشین و داشکان و گۆڕینی سزای زیندانییەکانی دابوو.