ته‌مووز 19, 2022 11:10 Asia/Tehran
  • پێشوازیی فەرمیی ڕەییسی لە ئەردوغان

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە کۆبینای کلتووریی «سەعد ئاباد»ی تاران بە فەرمی پێشوازیی لە سەرۆک کۆماری تورکیا کرد.

«ڕەجەب تەیب ئەردوغان» سەرۆک کۆماری تورکیا شەوی دووشەممە لە سەر سێ شەممە بە سەرۆکایەتیی شاندێکی پایەبەرز بۆ مانەوەیەکی دوو ڕۆژە گەییشتە تارانی پێتەختی کۆماری ئیسلامیی ئێران.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئێران پرێس، ئاھەنگی پێشوازیی فەرمی لە «ڕەجەب تەیب ئەردوغان» سەرۆک کۆماری تورکیا بەیانیی ئەمڕۆ سێ شەممە لە لایەن «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی  لە کۆبینای کلتووریی «سەعد ئاباد»ی تاران بەرپا کرا.

ئاھەنگی پێشوازییەکە ھاوڕێی پێشکەش کرانی سرودی نیشتیمانیی دوو وڵاتی ئێران و تورکیا بوو.

 ئەردوغان ئێوارەی ئەمڕۆ لە حەوتەمین دانیشتنی ئەنجومەنی باڵای ھاوکاریی ئێران و تورکیا بە ئامادە بوونی «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بەشداریی دەکات.

سەرپەیڤ