ته‌مووز 19, 2022 20:42 Asia/Tehran
  • بە ئامادە بوونی ڕەیسی و ئەردوغان، ئێران و تورکیا بەڵگەنامەی ھاوکارییان واژۆ کرد

نەریتی واژۆ کردنی بەڵگەناوەی ھاوبەشی ھاوکاری و لێک گەیین نامە لە نێوان تاران و ئانکارا لەبەردەم سەرۆک کۆمارانی دوو وڵات بەڕێوە چوو.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، بەڵگەکانی ھاوکاریی ئێران و تورکیا لە بواری پەرە پێ دانی گواستنەوەی کاڵا، ئاڵووێری زانستی و ڕۆشنبیری، وەرزشی، وزە، کشت و کاڵ، واڵووێری بازرگانی و ئابووری لە بەر دەم سەرۆک کۆمارانی دوو وڵات لە لایەن شاندەکانی ئێران و تورکیا واژۆ کرا.

بەرلە واژۆکرانی بەڵگە ھاوبەشەکانی نێوان ئێران و تورکیا سەرۆک کۆمارانی ھەردووک وڵاتەکە لە پشت دەرکە داخراوەکان وتووێژێکی چڕوپڕیان پێکەوە ئەنجام دا.

«ڕەجەب تەیب ئەردوغان» سەرۆک کۆماری تورکیا شەوی دووشەممە لە سەر سێ شەممە بە سەرۆکایەتیی شاندێکی پایەبەرز بۆ مانەوەیەکی دوو ڕۆژە گەییشتە تارانی پێتەختی کۆماری ئیسلامیی ئێران.

ئاھەنگی پێشوازیی فەرمی لە «ڕەجەب تەیب ئەردوغان» سەرۆک کۆماری تورکیا بەیانیی ئەمڕۆ سێ شەممە لە لایەن «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی  لە کۆبینای کلتووریی «سەعد ئاباد»ی تاران بەرپا کرا.

 

سەرپەیڤ