ته‌مووز 20, 2022 07:38 Asia/Tehran
  • ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی: ئەمریکییەکان دەبێ لە ناوچەی ڕۆژھەڵاتی سووریا وەدەر بنرێن

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە لە دیداری «ڤیلادیمیر پوتین» سەرۆک کۆماری ڕووسیاو شاندەکەی یاوەری، پرسی سووریای بە گرینگ نرخاندو وتی: بابەتێکی گرینگی دیکە لە بارەی سووریاوە، داگیرکرانی ناوچە پڕپیت و خاوەن نەوتەکانی ڕۆژھەڵاتی فۆراتە بە ھۆی ئەمریکییەکانەوە کە دیارە ئەمەش بە دەرپەڕاندنیان لە ناوچەکە دەبێ چارەسەر بکرێت.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە دیدارەکەدا وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە ڕووداوەکانی جیھان دەربڕی پێویستیی ئێران و ڕووسیا بە ھاریکاریی ڕوولەپەرەو بەرامبەرە، وتیشی: لێکگەیین نامەی جۆربەجۆر لە نێوان دوو وڵات بە تایبەت لە بەشی نەوت و گازدا لە ئارادایە کە دەبێ ھەتا کۆتایی پێ و شوێنی بگیردرێت و جێبەجێ بکرێت.

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە ڕۆژئاواییەکان بە تەواوی نەیاری ڕووسیایەکی ھێزمەندو سەربەخۆن، نتۆی بە بوونایەتییەکی مەترسی دار ناوزەد کردو وتیشی: ئەگەر ڕێگا لە بەر دەم ناتۆ بکرێتەوە ھیچ سنوورێک ناناسێت و ئەگەر لە ئۆکرانیا پێشی پێ نەگیرابایە، ماوەیەک دواتر بە بیانووی «کریما» ھەمان شەڕیان ھەڵدەخڕاند.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی وتیشی: ھەڵبەت ئەمڕۆ ئەمریکاو ڕۆژئاوا لە جاران سستتر بووەو سەرباری پەلەقاژەو خەرج و بەرجی زۆر، بڕی سیاسەتەکانیان لە ناوچەی ئێمە دا بە تایبەت لە سووریاو عێراق و لوبنان و فەلەستین زۆر کەم بووەتەوە.

بەڕێزی پرسی سووریا بە ھەرە گرینگ زانی و وێڕای پێداگرتن لە سەر ھەڵوێستی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بارەی دژایەتی کردن لەگەڵ ھێرشی سەربازی بۆ سەر ئەم وڵاتەو پێویستیی پێش پێ گرتنی وتی:بابەتێکی گرینگی دیکە لە بارەی سووریاوە، داگیرکرانی ناوچە پڕپیت و خاوەن نەوتەکانی ڕۆژھەڵاتی فۆراتە بە ھۆی ئەمریکییەکانەوە کە دیارە ئەمەش بە دەرپەڕاندنیان لە ناوچەکە دەبێ چارەسەر بکرێت.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی وێڕای شەرمەزار کردنی دەستوەردانی ڕژێمی زایونی لە کێشەکانی ناوچەکە، ھەڵوێستی ئەم دواییەی سەرۆک کۆماری ڕووسیای دژی زایونییەکان بە جێگای ستایش زانی.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ھەروەھا وریا بوون لە ھەمبەر چەواشەکاریی ڕۆژئاوای بە پێویست زانی و وتی: ئەمریکییەکان ھەم زۆربێژن و ھەم فێڵەبازو یەکێک لە ھۆکارەکانی لە بەر یەک ھەڵوەشانەوەی سۆڤیەتی پێشوو ھەڵخەڵەتان لە ھەمبەر سیاسەتەکانی ئەمریکا بوو، ھەڵبەت دیارە ڕوسیا لە سەردەمی بەڕێزت سەربەخۆیی خۆی پاراستووە.

بەڕێزی ھەروەھا وێڕای پەسەند کردنی سیاسەتی بەکارھێنانی دراڤی نیشتیمانی لە پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان دوو وڵات لە باتی پارە دەرەکییەکانی دیکە لەوانە دۆلار، وتیشی: دەبێ دۆلار بەرەبەرە لە ڕەوتی سات و سەودای جیھانی وەلا بنرێت و ئەم کارەش ھێدی ھێدی ڕێی تێ ئەچێ.

لە دیدارەکەدا کە سەرۆک کۆماری ئێرانیش بەشداری بوو ، پوتین لە بارەی ڕووداوەکانی ئۆکرانیا وتی: کەس حەز بە شەڕ ناکات و گیان سپاردنی خەڵکی ئاسایی تیراژیدیایەکی گەورەیە، بەڵام ھەڵس و کەوتی ڕۆژئاوا بوە ھۆی ئەوەی کە ھەڵبژاردنێکی دیکەمان نەبێت.

پوتین تیرۆری سەردار «قاسم سولەیمانی»ی سەرکردەی پێشوی لقی قودسی سپای پاسدارانی بە نمونەیەکی دیکەی ملھوڕییەکانی ئەمریکا زانی و وێڕای پشتڕاست کردنەوەی ھەڵوێستەکانی حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە بارەی پرسی قەوقاز، ھەڵوێستی ھەردووک وڵات لە بارەی سووریا، بە تایبەت نەیارەتی لەگەڵ ھێرشی سەربازی بۆ سەر باکوری ئەم وڵاتەی بە تەواوی بە ھاوتەریب زانی و وتی: ناوچەی ڕۆژھەڵاتی فۆرات دەبێ لەژێر ڕکێفی لەشکریانی سووریادا بێت.

 

سەرپەیڤ