ته‌مووز 20, 2022 13:21 Asia/Tehran
  • بەیاننامەی کۆتایی دانیشتنەکەی ئاستانە لە تاران: کێشەی سووریا ڕێگاچارەی سەربازیی بۆ نییە

ئێران و ڕووسیاو تورکیا لە بەیاننامەی کۆتایی دانیشتنەکەی ئاستانە لە تاران وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە کێشەی سووریا ھیچ ڕێگاچارەیەکی سەربازیی بۆ نییە، سوور بوونی خۆیانیان بۆ بەردەوام کردنی ھاوکاری لە ئاراستەی خەباتی دژی تیرۆریزم بە ھەموو جۆرێکی ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، لە بەیاننامەی ھاوبەشی سەرۆک کۆمارانی ئێران، فیدراسیۆنی ڕووسیاو کۆماری تورکیا لە کۆبوونەوەی سێ قۆڵیی سەرکردەکان لە چوارچێوەی ڕەوتی ئاستانە ھاتووە: سێ وڵاتی ئێران و ڕووسیاو تورکیا جەخت لە بەڵێنمەندیی پتەوی خۆیان دەکەنەوە بەرامبەر بە دەستەڵات ، سەربەخۆیی ، یەکگرتوویی و سەروەریی خاکی کۆماری عەرەبیی سووریاو ھەروەھا ئامانجەکانی جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەنەوە کە ئەو بنەماگەلە دەبێ لە لایەن دراوسێکانەوە ڕێزی لێ بگیردرێت و ھیچ ھەنگاوێک نابێ ئەو بنەمایانە لاواز کات.

ئەم بەیاننامەیە ھەروەھا پەرە سەندنی ئامادە بوون و چالاکیی تاقمە تیرۆریستەکان و تاقمەکانی پێوەبەستراویان بە ناووناتۆری جۆربەجۆر لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی سووریا، لەوانە ھەڵکوتانە سەر دامەزراوە ناسەربازییەکان کە ببێتە ھۆی قوربانی بوونی خەڵکی بێ دەرەتان ئیدانە دەکات و  لە سەر پێویستیی ڕاپەڕێندرانی تۆکمەوتەواوی میکانیزمەکانی پەیوەست بە باکووری سووریا پێ دادەگرێت.

سەرۆکانی وڵاتانی دەستەبەرکاری ڕەوتی ئاستانە لەم ئاراستەیەدا ھەر چەشنە ھەوڵدانێک بۆ ھێنانە ئارای دیاردەی تازەی مەیدانی بە بیانووی خەباتی دژی تیرۆریزم، لەوانە داھێنانی ناشەرعیی وەک ناوچەی خۆسەر ڕەت دەکەنەوەو سوور بوونی خۆیان بۆ بەرپەرچ دانەوەی پلانی جیایی خوازانە بە مەبەستی لاواز کردنی دەستەڵات و سەروەریی سووریاو ھەروەھا ھەڕەشەی دژی ئاسایشتی نیشتیمانیی وڵاتانی دراوسێ لە ڕێگای ھێرش و پێدزەی واوە سنووریی ڕادەگەیەنن.

ئێران و ڕووسیاو تورکیا ھەروەھا دژایەتیی خۆیانیان لەگەڵ دەست بەسەرداگرتن و گواستنەوەی نایاسایی نەوت و داھاتەکانی کە ھی سووریایە دەربڕی.

لەم بەیاننامەیەدا ھاتووە: سەرکردەکانی ھەر سێ وڵاتەکە جارێکی تر سوور بوونی خۆیان لە مەڕ بەردەوامی دان بە ھاوکارییەکانی ئێستا بە مەبەستی لەنێو بردنی تەواوی کەسان، تاقم و پێکھاتەگەلی تیرۆریستی دووپات دەکەنەوەو بە گوێرەی مافی نێونەتەوەیی مرۆڤ دۆستانە، خوازیاری پارێزرانی خەڵکی سڤیل و ژێرخانە ناسەربازییەکانن.

ئێران و ڕووسیاو تورکیا لە سەر ئەوە ڕێک کەوتوون کە ھەوڵێکی زیاتر بۆ دڵنیا بوون لە ئاسایی بوونەوەی پاوەجێی ڕەوشتی ناوچەی کەم ئاڵۆزیی ئیدلەب و گردوپەڕی، لەوانە ڕەوشتی مرۆڤی بخەنەگەڕ.

ھەر سێ لایەن، پەرۆشیی قوڵی خۆیانیان لە بارەی ھەل و مەرجی مرۆڤی لە سووریا دەربڕیوەو تەواوی بایکۆتە یەک لایەنەکان کە بە پێچەوانەی مافی نێونەتەوەیی، مافی نێونەتەوەیی مرۆڤ دۆستانە و جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکانە، لەوانە ھەنگاوی ھەڵاوێرانە لە ڕێگای دەرکردنی چاوپۆشی بۆ ناوچەگەلێکی تایبەتی کە بە داکۆکی کردن لە پلان و بەرنامەی جیایی خوازانە، دەبێتە ھۆی دابەش بوونی ئەم وڵاتە ڕەت دەکەنەوە.

سەرکردەکانی ھەر سێ وڵاتەکە وێڕای پێداگری لە سەر مافی پەناخوازان و ئاوارە نێوخۆییەکان بۆ گەڕانەوەو داکۆکی لێ کردنیان، لە سەر پێویستیی گەڕانەوەی خۆبەخش و ھێمنیان بەرەو نشینگە سەرەکییەکانیان لە سووریا پێ دادەگرن.

سەرۆکانی وڵاتانی دەستەبەرکاری ڕەوتی ئاستانە ھەروەھا بەردەوامیی ھێرشی سەربازیی ڕژێمی زایونی بۆ سەر سووریا لەوانە ھەڵکوتانە سەر ژێرخانە ناسەربازییەکانیان ئیدانە کردو ئەو ھێرشانەیان بە پێشێلکاری مافی نێونەتەوەیی، مافی نێونەتەوەیی مرۆڤ دۆستانە و دەستەڵات و سەروەریی خاکی سووریاو ھەروەھا تێکدەری سەقام و توندکەرەوەی ئاڵۆزی لە ناوچەکەدا زانیوە.

 

سەرپەیڤ