پارێزگاری کوردستان:کوردستان ھێمای هاوسۆزی و یەکڕیزی و برایەتی و یەکڕیزییە
پارێزگاری کوردستان لە دانیشتنی ناوچەیی یەکڕیزی ئیسلامی لە شاری سنەی ناوەندی پارێزگای کوردستان ڕایگەیاند: کوردستان ھێمای هاوسۆزی و یەکڕیزی و برایەتی و یەکڕیزییە.
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ،«ئیسماعیل زارعی کۆشا»، لە یەکەمین دانیشتنی ناوچەیی یەکڕیزیی ئیسلامی لە شاری سنە، وێڕای بەخێرهاتنی میوانانی پارێزگا جیاجیاکانی ناوەوە و دەرەوەی وڵات، وتی: پارێزگای کوردستان نمونەی هاوسۆزی، یەکڕیزی، برایەتی و یەکڕیزییە.
وتیشی: سوپاسی خوای گه‌وره ده‌که‌م که ئه‌مڕۆ له کوردستان میوانداریی یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌ی ناوچه‌یی نزیکبوونه‌وه‌ی ئایینی بە دەستپێشخەریی حوجه‌تولئیسلام شه‌هریاری ده‌که‌ین.
«زارعی کۆشا» جەختی لەوەش کردەوە کە، ھەرلە سەرەتای سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامییەوە، پارێزگای کوردستان هەمیشە جێگای تەماحی ئەو ناحەزو بەکرێگیراوانە بووە کە چاویان بەرا نادا یەکڕیزی و برایەتی لەم میللەتە ئیسلامیەدا ببینن و هەوڵیان داوە دووبەرەکی لە جیاتی یەکڕیزی لەم شوێنە بەهێزەدا کە مەکۆی زانا و بیرمەندە گەورەکان بووە بچەسپێنن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد: ئه‌مڕۆ شانازی به پێنج هه‌زار و 400 شه‌هید له ڕۆڵەکانی ئه‌م پارێزگایه‌و 18 هه‌زار شه‌هید لە ڕۆڵەکانی ئێرانی ئیسلامی ده‌که‌ین که هه‌ریه‌که‌یان نموونه‌ی یه‌کگرتوویی و برایه‌تی و چقڵێکن له چاوی دوژمنانی نیزام و بەدخوازانی ئەم میللەتە.
یەکەمین دانیشتنی ناوچەیی یەکڕیزیی ئیسلامی لەژێر ناوی «کورستان، ھێمای وەدی ھاتنی یەکڕیزیی ئوممەتی ئیسلامی و ھاوژینیی ھۆزو ئایینزاکان» لە ئەمڕۆ چوارشەممەوە ٢٩ی پوشپەڕی ساڵی ١٤٠١ی کۆچیی ھەتاوی لە پارێزگای کوردستانی ئێران دەستی پێ کراوە.