پرێس کۆنفرانسی ئەمیرعەبدوڵڵاھییان و میقداد و پێداگرتن لە سەر ڕێزنان لە دەستەڵاتی نیشتیمانیی سووریا
وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران و وەزیری دەرەوەی سووریا لە پرێس کۆنفرانسێکی ھاوبەش لە تاران دا، لە سەر پارێزرانی سەروەریی خاک و ڕێزنان لە دەستەڵاتی نیشتیمانیی سووریا پێی داگرت.
«فەیسەڵ میقداد» وەزیری دەرەوەی سووریا ڕۆژی چوارشەممە لە میانەی پێشوازیی وەزیری دەرەوەی ئێران گەییشتە تاران.
«حسەین ئەمیرعەبدوڵڵاھییان» وەزیری دەرەوەی ئێران لە پرێس کۆنفرانسێکی ھاوبەش دا لەگەڵ «فەیسەڵ میقداد» وەزیری دەرەوەی سووریا وێڕای ئاماژە کردن بە بەرپاکرانی کۆبوونەوەکەی ئاستانە لە تاران وتی: ئەم کۆبوونەوەیە ھەوڵی ئەوەی دا ھەتا ڕەوتی گۆڕانکارییەکانی سووریا لە شەڕو میلیتاریزم دوور کەوێتەوەو بە ئاراستەیەکی سیاسی کێشەکان چارەسەر بکرێن.
ئەمیرعەبدوڵڵاھییان وێڕای نیگەرانی دەربڕین لە لەشکرکێشانی تورکیا بۆ نێوخاکی سووریا ھیواداریی دەربڕی، ئەو ڕاسپاردانەی کە لە زمانی سەرکردەکانی وڵاتانی بەشداری کۆبوونەوەکەی ئاستانە جەختی لە سەر کرا، دەبێ لە لایەن کاربەدەستانی تورکیاوە سەرنجی بدرێتێ.
«فەیسەڵ میقداد» وەزیری دەرەوەی سووریاش لەم پرێس کۆنفرانسە ھاوبەشەدا وێڕای ڕێزگرتن لە ھەوڵەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ دەرکردنی بەیاننامەی کۆتایی کۆبوونەوەکەی ئاستانە کە جەخت لە سەروەریی خاک و سەربەخۆیی سووریا دەکاتەوە، وتی: دوژمن نەیاری ھەرچەشنە دەستوەردانێکی تورکیا لە سەرزەوینی سووریایەو ھەروەھا نەیاری پێکھاتنی نشینگە لە سووریاو سیاسەتی تورکاندنە.
وەزیری دەرەوەی سووریا بە دەربڕینی ئەمەی کە ماوە بە ھیچ لایەنێک نادەین کە پێ بنێنە سەرزەوینی سووریا، وتیشی: نە بۆ تورکیاو نە بۆ ھیچ وڵاتێکی تر ھیچ قازانجێکی نابێت کە بێنە نێو سنوورەکانی سووریاوە.
میقداد لە بارەی ئامادە بوونی ئەمریکییەکان لە ڕۆژھەڵاتی فۆراتیش وتی: دەوڵەتی ئەمریکا بۆی نییە سامانی سووریا تاڵان کات و ئەوە ھێزەکانی سووریان کە دەبێ لەو ناوچەیەدا جێگیر ببن.