ته‌مووز 21, 2022 16:54 Asia/Tehran
  • ئێران ھێرشی سەر شاری «زاخۆ»ی ئیدانە کرد

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ھێرشی سەر شاری زاخۆی ئیدانەکردو لە سەر داکۆکیی لێبڕاوانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سەقام و ئاسایشتی عێراق پێی داگرت.

بە پێی ڕاپۆرتی فەرمانگەی گشتیی ڕاگەیاندن و کاروباری وتەبێژیی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، «ناسر کەنعانی» وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران تۆپبارانەکەی شاری زاخۆی ھەرێمی کوردستانی عێراقی کە بووە ھۆی کوژران و بریندار بوونی کۆمەڵێک خەڵکی ئاسایی، ئیدانە کرد.

وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران وێڕای ھاودەردی دەربڕین لەگەڵ بنەماڵەی قوربانییەکان، دەوڵەت و نەتەوەی عێراق، لە سەر پشتگریی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سەقام و ئاسایشتی عێراق پێی داگرت و وتیشی:  کۆماری ئیسلامیی ئێران ئاسایشتی عێراق بە ئاسایشتی خۆی دەزانێ و لەم بوارەدا لە ھیچ یارمەتی دانێک خەمساردی نانوێنێ.

جێگای ئاماژەیە لە کاتێکدا کە لای ھەمووان ئاشکرا بووە کە تورکیا بکەری بوردومانەکەی سەر شاری زاخۆیە، کەچی دەوڵەتی ئەم وڵاتە خۆی لە بەرپرسایەتیی ئەو کارەی دەدزێتەوەو پەکەکە وەک ھۆکاری ئەو ھێرشە دەناسێنێ.

سەرپەیڤ