ته‌مووز 28, 2022 20:33 Asia/Tehran
  • شەھریاری: ئێران بۆ بەرەڤانی کردن لە ئیسلام و موسڵمانان ھیچ جیاوازییەک لە نێوان شێعەو سوننە دانانێت

سکرتێری گشتیی کۆگەی جیھانیی لێک نزیک بوونەوەی ئایینزا ئیسلامییەکان پێی داگرت: ئێران بۆ بەرەڤانی کردن لە ئیسلام و موسڵمانان ھیچ جیاوازییەک لە نێوان شێعەو سوننە دانانێت.

بە پێی ڕاپۆرتی پەیوەندیی گشتیی کۆگەی جیھانیی لێک نزیک بوونەوەی ئایینزا ئیسلامییەکان ، حوججەتولئیسلام وەلموسلمین «حەمید شەھریاری» سکرتێری کۆگەکە، لە دیداری کۆمەڵێکی زۆری زانایان و بیرمەندانی وڵاتی عێراق، دابەشکردن و دووبەرەکی نانەوەی بە دوو گۆپاڵی دەستی دوژمن دژی وڵاتانی ئیسلامی زانی.

ناوبراو لە دیدارەکەدا ناساندنی ئیسلامی وەک ئایینێکی نەیاری پێشکەوتن یە پیلانێکی دوژمن زانی و وتیشی: دوژمنان کاتی خۆی ئیسلامیان تەنیا وەک دینی نوێژ و ڕۆژوو زەکات دەناساند کەچی ئیمام خومەینی(رە) بە پێکھێنانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەوەی ئاشکرا کرد کە ئیسلام دەتوانێ حکومەت و دەوڵەتی ھەبێت.

سکرتێری گشتیی کۆگەی جیھانیی لێک نزیک بوونەوەی ئایینزا ئیسلامییەکان وتیشی: لە ڕابردوودا ئابووزری، تەکنۆلۆژیا و زانستی دنیا تەنیا بە دەستی چەند وڵاتی نائیسلامیەوە لوو و جیھانی ئیسلام ھیچ پشکێکی بەر نەکەوتبوو، بەڵام ئەمڕۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سای ڕابەرایەتیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی و خۆڕاگریی جەماوەر پاوانیان شکاندووەو چوونەتە ڕیزی وڵاتانی ھێزمەندەوە.

سکرتێری گشتیی کۆگەی جیھانیی لێک نزیک بوونەوەی ئایینزا ئیسلامییەکان، وێڕای پێداگرتن لە سەر دوورکەوتنەوەی تەواوی تاقم و ھۆزەکانی عێراق لە شەڕو ئاژاوە، وتیشی: دوژمن بە ناکۆکی نانەوە لە نێو گروپ و ئایینزا جۆربەجۆرەکانی عێراق لەوانە شێعەو سوننەو کوردو و عەرەب بە نیازە پێش بە پێکھاتنی دەوڵەت لەم وڵاتەدا بگرێت.

«شەھریاری» زایونیزم و ئەمریکای لە سەرەوەی تەواوی ئاژاوەکان زانی و وتیشی: سوکایەتی کردن بە پیرۆزایەتییەکانی یەکتر لەو پیلانە وەیشومانەی دیکەی موستەکبیرانە.

سەرپەیڤ